riklam

یەكێتی ئەوروپا سزای توركیا دەدات

جیهان 06:50 PM - 2019-11-12
.

.

وەزیرانی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپا رێككەوتوون سزای ئەو كەس‌و كۆمپانیایانەی توركیا بدەن، كە لەپرۆسەی دەرهێنانی نەوت‌و غاز لە ئاوەكانی قوبرس بەشداریان كردووە.

ئەنجومەنی یەكێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە، سزاكان ئەو كەس‌و لێپرسراوانە دەگرێتەوە كە لەپرۆسەی دەرهێنانی نەوت‌و غاز لە ئاوەكانی قوبرس بەشداریان كردووە، لەگەڵ ئەو لایەنانەش كە پاڵشتی دارایی‌و تەكنیكی ئەو پرۆسەیان كردووە.

بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی ئەوەی كە ناوی ئەو كەس‌و لایەنانە پێویستی بە وردبینی هەیەو پێویستە بخرێتە چوارچێوەیەكی یاساییەوە، بۆیە لە داهاتوودا ناوەكانیان دەخەینەڕوو.

ئەنجومەنی یەكێتی ئەوروپا رونیكردوەتەوە، ئامانجیان لەو بریارە بۆ ئەوە بووە سزای ئەنكەرە بدەن، چونكە بە نایاسایی لە كەناراوەكانی قوبرس كاری دەرهێنانی نەوت‌و غاز ئەنجام دەدات.

PUKmedia ئاژانسەكان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket