riklam

پزیشكێك: پیشەكەمان پێش ئەوەی بازرگانی بێت مرۆڤایەتییە

ریپۆرتاژ‌ 06:36 PM - 2019-11-12
.

.

رۆژانە هاووڵاتیان پەیوەندی بەردەوامیان لەگەڵیاندا هەیە، رووی مرۆڤایەتی كۆمەڵگەن، ئەو توێژەش پزیشكانن، كە پیشەكەیان پڕە لە سۆزو بەهای بەرزی ئاكارو رەوشتی جوان، زۆریان بەو سیفەتە جوانانەی مرۆڤایەتی پەروەردە كراون، كە خوێندنیش تەواو دەكەن و دەچنە بواری پراكتیزەكردنی پیشەكەیان، هەر بەو سیفەتە جوانانە دەمێننەوەو خزمەتی هاووڵاتیان بەبێ جیاوازی دەكەن.

دكتۆر سۆران حەمە غەریب یەكێكە لەو پزیشكە ناسراوانەی شاری سلێمانی لەلێداونێكیدا بۆ PUKmedia دەڵێت: كە كۆلێجی پزیشكیم تەواو كرد، سوێندم خوارد كە زانستەكەم بخەمە خزمەتی هاووڵاتیان، بڕیاریشم داوە كە هەقی بینینی نەخۆش بكەمە 5000 هەزار دینار بەراورد بەنرخی رەسمی وەزارەتی تەندروستی 20000 هەزار دینارە، هەستم كرد ئەم بڕەپارەیە بۆ نەخۆش زۆرە، ئێستا خەڵك بارودۆخی ئابووری باش نییە،بەتایبەتی ئەوخەڵكانەی كە باری گوزەران و دارایییان خراپە،  زۆرجاریش بەپێی توانا كۆمەك ویارمەتی پێشكەشی هەندێك لەنەخۆشەكان دەكەم،خۆشیانم سەرپشك كردوە كە بۆ چ تاقیگەیەكی پزیشكی دەچن، یان لەچ دەرمانخانەیەك دەرمانەكانیان دەكڕن.

دكتۆر سۆران حەمە غەریب پەیامی بۆ پزیشكان هەیەو داوایان لێدەكات كە بەبەزەیی بن لەگەڵ نەخۆشدا، چونكە پزیشك فریشتەی سەر زەوین، با هەرواش بن.
دكتۆر نەوزاد عەبدولقادر پزیشكی شارەزاو دەرمانساز بۆ PUKmedia دەدوێت و دەڵێت: پیشەی پزیشكی پێش ئەوەی بازرگانی بۆ قازانجی ماددی بێت، هەڵگری پەیامی مرۆڤایەتییە، دەرمانساز دوو هەڵبژاردەی لەبەردەمدایە، یان خاوەنی دڵ بێت یان نەیبێت، نەخۆش پێش هەموو شتێك پێویستی بەدەرمانە، منیش وەك دەرمانسازێك  پێویستە لەنرخی دەرمانەكان بەپێی جۆرەكانی و سەرچاوەی بەرهەمهێنانەكەی كەسێكی بەویژدان و عادل بم.

دكتۆر عەبدولقادر دەشڵێت: لەسەرچاوەی سۆزو مرۆڤایەتییەوە، هەموو خزمەتێك پێشكەش بە نەخۆش دەكەم، وەك نرخ، هەروەها دەرمانێكی پێشكەش دەكەم كە ببێتە مایەی كەمكردنەوەی ئازارەكانی وخێرا چاكبوونەوەی و گەڕانەوەی بۆ ژیانی سروشتی و ئاسایی.

هەندێك لەپزیشكەكان مرۆڤ دۆستن، نەخۆش  پێش سەردانی كردنی بۆ لای پزیشك پێویستە لەلایەنی داراییەوە ئامادەكاریی بكات، چونكە ئێستا خەرجی سەردانی كردنی پزیشك زۆر دەكەوێت لەسەر نەخۆش، باری سەرشانی هاووڵاتییانی زۆر گران كردوە.

دكتۆر نەوزاد دەشڵێت: لە ئێستادا پیشەی پزیشكی و دەرمانساز بۆ هەندێك كەس بۆتە بازرگانی، ئامانج لێی دەستكەوتنی پارەیە ئەگەر لەسەر حسابی بەها مرۆڤایەتیەكەش بێت.

PUKmedia عەدنان جاف/ سلێمانی

Dr Nawzad.JPG

dr soran u nawzad.jpg

Dr.Soran.JPG

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket