riklam

UN نه‌خشه‌رێگایه‌ك ده‌خاته‌ به‌رده‌م نوێنه‌رانی عیراق

عیراق 05:50 PM - 2019-11-12
.

.

بڕیاره‌ سبه‌ینێ رۆژی چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كۆبێته‌وه‌و تێیدا میوانداری جنین هینیس بلاسخارست نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق بكات .

حه‌سه‌ن نه‌رمو ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 12-11-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: بڕیاره‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبێته‌وه‌و میوانداری جنین هینیس بلاسخارت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق بكات.

راشیگه‌یاند: وابڕیاره‌ له‌و دانیشتنه‌دا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گوێ له‌و نه‌خشه‌ڕێگایه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بگرێت بۆ چاره‌سه‌كردنی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه‌ ئێستا عیراقی پێدا تێپه‌ڕده‌بێت، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌نجامی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ بكرێت كه‌ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌و مه‌رجه‌عه‌ دینییه‌كان و خۆپیشانده‌ران ئه‌نجامی داوه‌.

جێگای باسه‌ له‌ماوه‌ی رابردودا نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به‌ جیا له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عیراق و ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی گه‌وره‌ مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی عیراق كۆبووه‌وه‌.

PUKmedia تایبه‌ت



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket