riklam

دەستەی نەزاهە فەرمانی دەستگیركردن بۆ راكان جبوری دەردەكات

عیراق 04:51 PM - 2019-11-12
.

.

دەستەی نەزاهەی عیراق رایگەیاندووە، ئەو پارەیەی بۆ دوبارە ئاوەدانكردنەوەی شارە رزگاركراوەكانی دەستی داعش تەرخانكراوە لەلایەن راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت و شەش بەپرسی ناوخۆیی بە پێچەوانەی رێنماییەكان خەرج كراوە، بەو هۆیەشەوە فەرمانی دەستگیركردن بۆ پارێزگارو شەش بەپرسی شارەكە دەرچووە.

دەستەی نەزاهەی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئەوەی ئاشكراكردووە،  دوای ئەوەی لە بودجەی فیدڕاڵی ساڵی 2018 دا بودجە بۆ ناوچە ئازادكراوەكانی دەستی داعش تەرخانكراوە، حكومەتی ناوخۆیی پارێزگاكان راسپێردراون سەرپەرشتی خەرجكردنی ئەو پارەیە بكەن، بەڵام بە گوێرەی لێكۆڵینەوەكانیان لە كەركوك ئەو پارەیە بە پێچەوانەی رێنماییەكانی وەزارەتی دارایی مامەڵەی لەگەڵ كراوە.

راشیگەیاندووە، بەو هۆیەشەوە دادگای لێكۆڵینەوەی كەركوك فەرمانی دەستگیركردنی  بۆ راكان جبوری پارێزگای كەركوك بە وەكالەت و سكرتێرو بەرپرسی نوسینگەی لەگەڵ بەپرسی بەشی ژمێریاری، پێداچونەوە، بەشی پڕۆژەكانی شاری كەركوك دەركردوە.

لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، دادوەر بڕیاریداوە ئەو كەسانە كە تۆمەتبارن دەستبەسەر دەكرێن و داوای لیستی خەرجییەكان لە ژمێریاری كەركوك كراوە، بۆ ئەوەی بە گوێرەی لیستەكە بزانرێت ئەو كەسانەی لە راكان جبوری نزیكن لە روی یاساییەوە و بە گوێرەی بەڵگەكان لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت.

لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوداو لە چوارچێوەی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی فەرمانی دەستگیركردن بۆ دەیان پەرلەمانتار و وەزیری پێشو، پارێزگاری ئێستا و پێشو، بەڕێوەبەری گشتی ئێستا وپێشوی عیراق دەرچوەو زۆرینەشیان بە تۆمەتی گەندەڵی و خراپ بەكارهێنانی پۆستەكانیان دەستگیر دەكرێن.

PUKmedia دەستەی نەزاهەی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket