riklam

تەئكید لەپەیوەندییەكانی نێوان یەكێتی و پارتی سۆسیالست دەكرێتەوە

ی.ن.ک‌‌ 04:34 PM - 2019-11-12
.

.

ئەمڕۆ   ١٢/١١/٢٠١٩  سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی بە ئامادەبوونی د. ئەرسەلان بایز ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پێشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای  پارتی سۆسیالستی کوردستان – باکور بە سەرۆکایەتی مەسعود تەک .

لە دیدارێکی نێوان هەردوولادا تەئکید لەسەر زیاتر توند و تۆڵکردن و پەرە پێدان بە پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و پارتی سۆسیالستی کوردستان – باکور کرایەوە ، هاوکات تیشک خرایە سەر بارودۆخی سیاسی عیراق و کوردستان و ناوچەکە بەتایبەتی پێویستی یەکڕیزی نێوان هێز و لایەنە سیاسییە کوردییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عیراق و ناوچەکە بەگشتی .

هەر لەو دیدارەدا تەئکید لەسەر هەنگاونان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی دەستوری هەمیشەیی عیراق و ئەو دەستکەوتانەی لە ئەنجامی خەباتی چەندین ساڵەی گەلەکەمان بەدەستهاتوون .

PUKmedia  تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket