riklam

نەتەوە یەكگرتووەكان پێشنیار دەداتە ئەنجومەنی نوێنەران

عیراق 11:14 AM - 2019-11-12
.

.

سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و نوێنەرێكی نەتەوە یەكگرتووەكانیش بەشداریی تێدا دەكات و چەند پێشنیارێك دەخاتەروو.

حسێن نەرمۆ ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە PUKmedia ی راگەیاند: سبەینێ چوار شەممە 13-11-2019، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و جینین هینیس بلاسخارت وەك نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان بەشداریی دەكات بەمەبەستی خستنەرووی چەند پێشنیارێك سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای عیراق و خۆپیشاندانەكان.

وتیشی: جینین هینیس بلاسخارت پێشتر سەردانی گۆڕەپانی تەحریری كردووە و لەگەڵ خۆپیشاندەراندا گفتوگۆی كردووە و گوێی بۆ داواكارییەكانیان گرتووە.

PUKmedia تایبەت

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket