riklam

په‌مپیۆ: ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌بێت بایكۆتی چه‌كی ئێران درێژ بكاته‌وه‌

جیهان 09:39 PM - 2019-11-11
.

.

پاش ئه‌وه‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕایگه‌یاند باشتره‌ وڵاته‌كه‌ی له‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی بمێنێته‌وه‌ تا ساڵی داهاتوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت چه‌ك بكرێت، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌ باشتره‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ماوه‌ی بایكۆتكردنی چه‌كی ئێران درێژ بكاته‌وه‌.

مایك په‌مپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ تویته‌ری تایبه‌تی خۆیدا نووسیویه‌تی كه‌ ئێران نابێت بتوانیت فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان و موشه‌ك و تانك و فڕۆكه‌جه‌نگی و چه‌ك بكرێت یان بفرۆشێت و نابێت ڕێگه‌ بدرێت ڕۆحانی ئاواته‌كه‌ی بێته‌دی، ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بایكۆتی چه‌كی ئێران له‌ ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ئاینده‌ درێژ بكاته‌وه‌.

PUKmedia  ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket