riklam

هێزه‌كانی سوپای عیراق ده‌كه‌ونه‌ بۆسه‌ی داعشه‌وه‌

عیراق 08:53 PM - 2019-11-11
.

.

هێزێكی سوپای عیراق له‌سنوری قه‌ره‌ته‌قه‌ نزیك به‌ ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین كه‌ووتوونه‌ته‌ بۆسه‌ی تیرۆرستانی داعشه‌وه‌و كوژراوبرینداریان هه‌یه‌.

 

راگه‌یاندنی كۆمیته‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، ئاشكرایكردوه‌:" سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرِۆ فرِۆكه‌كانی سوپای عێراق له‌سنوری ناحیه‌ی قه‌ره‌ته‌په‌ له‌نزیك ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین تیرۆریستانی داعشیان كرده‌ ئامانج".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" دوای ئه‌وه‌ هێزێكی سوپای عێراق بۆزانینی زیانه‌كانی داعش ده‌چنه‌ شوێنی رِوداوه‌كه‌ پێش ئه‌وه‌ی بگه‌نه‌ شوێنه‌ ده‌كه‌ونه‌ كه‌مینی تیرۆریستانی داعشه‌وه‌ ".

 

باسله‌وه‌شكراوه‌:"ئیستا هێزێكی سوپای عێراق وحه‌شدی شه‌عبی به‌ره‌وشوێنی رِوداوه‌كه‌ كه‌وتنه‌ته‌ رِێ به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان  كوژراوهه‌یه‌ له‌سه‌ربازانی عیراق  باسی  ٥  سه‌رباز كوژراو و ٤ برینداره‌ ده‌كرێت".

 

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی رِێكخستنی قه‌ره‌ته‌په‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket