riklam

ئەڵمانیا: دان بە بەڵگەو دیكۆمێنتی داعشەكانی توركیا نانێین

جیهان 07:51 PM - 2019-11-11
.

.

توركیا دەستیكرد بەناردنەوەی ئەو داعشانەی كە لەژێر دەسەڵاتە ئەمنییەكانی ئەواندا دەستبەسەرن و لەناوەندەكانی راگرتن و رەوانەكردنەوەدا چاوەڕوانی ناردنەوە دەكەن، بەتایبەتی ئەوانەی كە هەڵگری رەگەزنامەی ئەوروپین بەرلینیش دەیەوێ لەشوناسی ئەو كەسانەو باگراوەندە فیكریەكانیان بكۆڵێتەوە، ناوخۆی توركیاش دەڵێت: ئوتێلمان دانەناوە.

لەمبارەیەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ئەمڕۆ 11ی تشرینی دووەمی 2019 رایگەیاند: وڵاتەكەی دان نانێت بە بەڵگەو دیكۆمێنتی ئەو داعشە دەستگیركراوانەی لای توركیان كە پێشتر بەشداری چالاكییەكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعشیانكردوەو ئێستا توركیا دەیەوێ رەوانەی ئەوروپا بەتایبەتی ئەڵمانیایان بكاتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا وتیشی: چاوەڕوان دەكرێت رۆژی پێنج شەممە 7 كەس و رۆژی هەینی داهاتوش دوو كەسی ترو دوو منداڵ رەوانەی ئەڵمانیا بكاتەوە.

وتەبێژەكەی ئەڵمانیا دەشڵێت: ناتوانین لەوە دڵنیابین ئەوانە چەكداری ریزەكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش بوون یان نا، بۆیە دەسەڵاتدارێتی ئەڵمانیا هەوڵدەدات لێكۆڵینەوە لە بەڵگەو دیكۆمێنتەكانیاندا بكات.

راشیگەیاند: كێشەكە لەوەدایە ئەگەر هەڵگری رەگەزنامەی ئەڵمانی بن ناتوانین رێگە لەگەڕانەوەو هاتنەوەیان بۆ ئەڵمانیا بگرین.

هەفتەی رابردوو توركیا رایگەیاند: 7 ئەڵمانی بەدیلگیراوی داعش لەتوركیاوە رەوانەی ئەڵمانیا دەكەنەوەو دەزگاكانی راگەیاندنی توركیاش ئاشكرایانكرد ئەنكەرە دەستیكردوە بەڕەوانەكردنەوەی ئەو زیندانیە ئەوروپیانەی كە لەڕیزەكانی داعشدابوون و لەوچوارچێوەیەدا بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 11 چەكداری فەرەنسی ریزەكانی داعش و دوو ئێرلەندی كە لەسوریا كەوتونەتە دەست هێزەكانی توركیا رەوانەی فەرەنسا بكرێنەوە.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا

س:كەناڵی ZDF

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket