riklam

بەپێی پیشە

بابەتی گۆڕاو 07:21 PM - 2019-11-11
.

.

بەپێی پیشە
+ پۆستی كارمەندێكی شارەوانی: كۆڵانەكەی شاری دڵم پڕە لە زبڵی بیرەوەرییەكانی تۆ
+ كورتەنامەی شاگرد مەتعەمێك: بۆ دیلیڤەری ماچێكی كوڵمت حساب بۆ هیچ گڵۆپێكی سوور ناكەم
+ كۆمێنتی شاعیرێك: بە بێ تۆ دنیا ئەفەندییەكە و هێلەكی لەبەردا نییە
+ نامەیەكی دەنگیی دەرمانسازێك: سەد ڤیاگراش ناتوانێت رقم بەرامبەر تۆ هەڵسێنێ
+ تەلەفونی مەسئولێك: لە هۆڵی جوانیی تۆدا ئەبێ هەر خۆم لە ریزی پێشەوە بم
+ سەدای گۆرانیبێژێكی گەنج: عیشقی تۆ ئەو مەقامەیە كە هەرگیز سەری لێ دەرناكەم
+ كۆمێنتی پارتییەك: بەقوربانی بنەماڵەكەشت بم
+ وەڵامی گۆڕانێكی سەرخۆش: كراسەكەت داهاتی نەوتە، شەفافیش نەبێت هەر وروژێنەرە
+ پەخشانی یەكێتییەك: وەفای من و جوانیی تۆ ئەتوانن بە تەوافق جوانترین كۆنگرەی عیشق ببەستن، بەڵام جارێ وەختی نییە
+ هاواری خانەنشینێك: دیداری روخساری تۆ مەوعیدی خۆری مەعاشە و مەعلوم نییە كەی هەڵدێت
+ وەڵامنامەی لیژنەیەكی مشتەریات: لێت ناشارمەوە ئەزیزم تۆ بەقەدەر وەسڵی بەتاڵ گرنگیت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket