riklam

رۆحانی: سزای كڕینی چه‌ك له‌سه‌ر ئێران هه‌ڵده‌گیرێت

جیهان 06:45 PM - 2019-11-11
.

.

سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر تا ساڵێكی دیكه‌ تاران بتوانێت له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌دا بمێنێته‌وه‌، سزای كڕینی چه‌كی له‌سه‌ر لاده‌برێت.

حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران ئه‌مڕۆ 11-11-2019، له‌وتارێكدا رایگه‌یاند: به‌پێی بڕیاره‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كڕینی چه‌ك له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ یاساغكراوه‌، به‌ڵام ساڵی داهاتوو ئه‌و سزایه‌ له‌سه‌ر ئێران لاده‌درێت و ده‌توانین چه‌ك بكڕین و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشی بكه‌ین.

رۆحانی راشیگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی تاران توانیویه‌تی به‌ربه‌سته‌كان له‌ به‌رده‌م په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی ئه‌تۆمی لابدات، دۆخی ئێستای ئێران به‌ له‌ هه‌ركاتێكی پێشتر باشتره‌.

له‌م مانگه‌دا دامه‌زراوه‌ی وزه‌ی ئه‌تۆی ئێران هه‌نگاوی چواره‌می له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی پابه‌ندییه‌كانی به‌رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌وه‌ جێبه‌جێكرد.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket