riklam

ئوسترالیا.. باری نائاسایی رادەگەیەندرێت

جیهان 06:14 PM - 2019-11-11
.

.

بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە دارستانەكانی ئوسترالیا دەسەڵاتدارانی وڵات باری نائاسایی رادەگەیەنن.

لێپرسراوانی ئوسترالیا رایانگەیاند، بەهۆی ئەو ئاگرەی لە ویلایەتی نیو ساوس وێلز كەوتۆتەوە، سێ‌ كەس بوونە قوربانی و 150 خانووش سووتاوە.

دەسەڵاتدارانی وڵاتەكە ئاماژەیان بەوە كردووە، بەهۆی زۆری ئاگرەكەوە حاڵەتی نائاساییان راگەیاندووە، بە تایبەت ناوچەكانی باكووری وڵاتەكە، كە ئاگرەكە بەشێوەیەكی زۆر تەشەنەی سەندووە.

جەختییان لەوەشكردەوە، ئەوە یەكەم جارە لە دوای ساڵی 2009ەوە، بەو شێوەیە ئاگر دارستانەكانی وڵاتەكە و ناوچەكانی نیشتەجێبوون بگرێتەوە.

PUKmedia ئاژانسەکان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket