riklam

نوێنه‌ران ده‌نگ له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌دات

عیراق 05:17 PM - 2019-11-11
.

.

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستیپێكردوه‌و بڕیاره‌ ده‌نگ له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك بدرێت.

حه‌سه‌ن ئاڵی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 11-11-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ده‌ستپێكردوه‌و به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ش چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كرێت.

راشیگه‌یاند: به‌پێی به‌نامه‌ی كاریش، سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌ ده‌نگدان بوو له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای به‌ده‌ستهێنانی سه‌روه‌ت و سامان به‌ڕێگه‌ی نا یاسایی، كه‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ دواخرا، هه‌روه‌ها ده‌نگ له‌سه‌ر پێشنیاری یاسای بیمه‌ی ته‌ندروستی درا، كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌نگ له‌سه‌ر به‌شێكی زۆری بڕگه‌كانی پڕۆژه‌ یاساكه‌ درا، به‌ڵام چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ماوه‌ته‌وه‌ بڕیاردرا گفتوگۆی زیاتری له‌سه‌ر بكرێت، بۆیه‌ دانیشتنێكی تر دواخرا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، كه‌ له‌ ئێستادا كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌و بڕیاره‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌كی تر بكرێت كه‌ له‌ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ئه‌مڕۆدا هه‌ن.

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket