riklam

ئەڵمانیا پشتگیری سەقامگیری ئارامی هەرێمە

ی.ن.ک‌‌ 04:36 PM - 2019-11-11
.

.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ حاكم قادرحەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەبارەگای مەكتەبی سیاسی لەشاری سلێمانی , پێشوازی كرد لەوەفدی باڵای كونسڵگەری گشتی كۆماری ئەڵمانیای فیدڕاڵ  لەهەولێر كە پێكهاتبون لەبەڕێزان (یۆرگ كلاین كونسڵی گشتی ئەڵمانی لەهەرێمی كوردستان و تۆرستن ڕییكن جێگری كونسوڵ)  .

لەدیدارێكدا سەرەتا حاكم قادر لەپاش بەخێرهێنانی وەفدی میوان لەمیانی ووتەیەكیدا ستایشی گەل وحكومەتی ئەڵمانیای دۆستی گەلی كوردی كرد كە لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دا لە شەڕی دژبە تیرۆرستانی (داعش) بەردەوام هاوكارو كۆمەك بەخشی گەلەكەمان بەگشتی و بێدابڕان پاڵپشتی بەهێزی پێشمەرگەبوون  ولەو پێناوەشدا خزمەتی گەورەیان  پێشكەش بە بریندارانی پێشمەرگەو كەمئەندامانی لەشەڕی دژ بەتیرۆر كردووەو لەڕاهێنانی هێزی پێشمەر گەدا ڕۆڵی كاریگەریان گێڕاوە .

539A1799.JPG

لەبەشێكی تری دیدارەكەدا وێڕای گفتوگۆكردن لەبارەی دواپێشهاتە سیاسی یەكانی هەرێم بەتایبەتی وعێراق بەگشتی ، ئەو گۆڕانكارییە خێرایانەی كەبەناوچەكەدا گوزەردەكەن و لەبارەی دۆخی چەقبەستوی ئاڵۆزی عێراق بەگشتی و پاشان ناهەمواری وناسەقامگیری باری ئاسایشی شا ری بەغداو شاروشارۆچكەكانی دیكەی عێراق بیرورائاڵوگۆڕكرا و ووتی: هیشتنەوەی ئەو بارە بەهەڵواسراوی بێچارەسەركردن , ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزی زیاتر پەلكێش دەكات , لەبارەی پتەوكردنی پەیوەندییەكانیش داوای لەوەفدی میوان كرد گرنگی زیاتر بە پەیوەندییە دوقۆڵییەكان بدرێت و لەداهاتوودا گەشەی زیاتری پێبدرێت و لەبوارەكانی بازرگانی وپەرەپێدانی ئابوری وكەرتی وەبەرهینان و پەروەردەو تەندروستی و زانست وزانیاری وڕۆشنبیری وكلتوری و بۆ بوژاندنەوە وخزمەتگوزاری گشتی برەو بەپەیوەندییەكان بدرێت وبۆئاستێكی فراوانتر بگوازرێتەوە .

لای خۆشییەوە ( یۆرگ كلاین كونوڵی گشتی ئەڵمانیا ) پشتگیری ووڵاتەكەی بۆ سەقامگیری سیاسی وئارامی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی و برەودان بەپرسی پشتیوانیكردن ودرێژەدان بە گەیاندن وپێشكەشكردنی كۆمەكەكانیان لەسەرجەم بوارەكاندا دووپاتكردەوە . 

PUKmedia شوان کەریم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket