riklam

پەرلەمانتارێك بۆ دەنگنەدان 450 ملیۆن دینار بەرتیل وەردەگرێت

عیراق 04:14 PM - 2019-11-11
.

.

دەستەی نەزاهە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ پەرلەمانتارێك دەركرد كە لەبەرامبەر دەنگنەدان بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لەپارێزگاری پێشوی موسڵ بڕی 450 ملیۆن دیناری وەرگرتوە. 

دەستەی نەزاهەی عیراق لە راگەیەنراوێكیدا كە ئەمڕۆ 11ی تشرینی دووەمی 2019 بڵاویكردەوەو ئاماژەی بەوەداوە بەپشتبەستن بەماددەكانی (307، 331)ی یاسای سزادانی عیراقی فەرمانی دەستگیركردنیان بۆ پەرلەمانتارێكی ئێستای عیراق و پارێزگاری پێشووی عیراق دەركردوە دەكردوە.

رونیشیكردوەتەوە: دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتووە كە پەرلەمانتارێكی ئێستای عیراق لەساڵی 2017دا بڕی 450 ملیۆن دیناری لەپارێزگاری پێشوی نەینەوا وەرگرتوە لەبەرامبەر دەنگ نەدانی ئەندامانی لایەنێكی سیاسی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بۆ دورخستنەوەی پارێزگار لەپۆستەكەی، بۆیە بەپَی ماددەی 317ی سزادانی عیراقی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوە.   

ئەوەشخراوەتەڕوو: هەر بەپێی ماددەی 331ی یاسای سزادانی عیراق فەرمانی دەستگیركردن بۆ (نەوفل عاكوب) پارێزگاری پێشوی نەینەوا دەركردوە بەتۆمەتی زیادەڕۆیكردن لەخەرجكردنی جیاوازی مووچەی دیوانی پارێزگا بۆ مانگەكانی (حوزەیران و تەموزو ئابی 2015 كە بڕەكەی دەگاتە 422 ملیۆن دینار.  

PUKmedia ئاژانسەكان 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket