riklam

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆده‌بێته‌وه‌

عیراق 02:53 PM - 2019-11-11
.

.

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك و داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌ران ده‌ستپێبكاته‌وه‌.

د. میران محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 11-11-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌ یاسایه‌ك ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌.

راشیگه‌یاند: له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆی نوێنه‌راندا گفتوگۆ له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران ده‌كرێت، وتیشی: به‌هیچ شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌ ئاماده‌بوونی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكی وه‌زیران ئاگادارنه‌كراونه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ ته‌ئكیدنین له‌وه‌ی ئاماده‌ ده‌بێت یان نا.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket