riklam

کۆسرەت رەسوڵ: بایەخی زیاتر بە پشدەر بدرێت

ی.ن.ک‌‌ 02:48 PM - 2019-11-11
.

.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە ١١/١١/٢٠١٩ لەشاری سلێمانی كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازیكرد لەژمارەیەك كەسایەتی و ڕیش سپی سنووری پشدەرو بتوێن كرد.

لە دیدارەكەدا كە هەریەك لە (محەمەد وەتمان، وەستا ڕەسول، حامیدی حاجی غالی) ئەندامانی سەركردایەتی ئامادەی بوون گفتوگۆكرا لەبارەی دۆخی ناوچەكەو كێشەكانی سنوورەكەو چۆنیەتی هەوڵدان بۆ چارەسەری كێشەكان و بنبڕكردنیان.

لەبەشێكی تری دیدارەكەدا جێگری سكرتێری گشتی بەبایەخەوە باسی لە ڕۆڵی خەڵكی تێكۆشەری پشدەرو بتوێن كردو ڕایگەیاند كە ئەو ناوچانە مەڵبەندی خزمەتكردنی پێشمەرگەو لانكەی شۆڕشەكان بوونە، بۆیە ئەركە لەسەر هەموو هێزو لایەنە سیاسییەكان باشترین خزمەتی ناوچەكە بكەن.

AC25AF3A-9F37-428C-BD2E-AA5E8AC31A1E.jpeg

هاوكات كۆسرەت ڕەسول داوایكرد بایەخی زیاتر بە دەڤەرەكە بدرێ و خزمەتگوزاری زیاتر پێشكەش بكرێت.

لای خۆیانەوە كەسایەتییەكانی سنوورەكە سوپاسی كۆسرەت ڕەسولیان كرد كە هەمیشە بەتەنگ كێشەی خەڵكەوەیەو لە هەوڵدایە بۆ چارەسەری بنەڕەتی كێشەكان و داوایانكرد پشتیوانی زیاتری ناوچەكە بكات و هەوڵی جدی بدا بۆ چارەسەری كێشەكان.

PUKmedia فۆتۆ/ هاوژین شەریف

68D28535-4950-4C54-AB5A-492C4C250817.jpeg

C12C8CCE-B99E-47C5-B458-59FE572C8665.jpeg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket