riklam

101 ساڵە جەنگی جیهانی یەکەم کۆتایی هاتووە

ی.ن.ک‌‌ 02:41 PM - 2019-11-11
.

.

11-11-2019، لە شاری هەولێر و لە 101 هەمین ساڵیادی كۆتای هاتنی جەنگی جیهانی یەكەم كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەولێر مەراسیمێكی تایبەت بەو یادەی  بۆ خەبات و قوربانیدانی سوپا و گەلی بەریتانیا ساز كرد، كە تێێیدا 12 هەزار بەریتانی لە سوپا و خەلكی سیڤیل تیایدا كوژران و بریندار بوون .

ئەمرۆ 101 ساڵ بەسەر كۆتایی هاتنی ئەو نەهامەتییە گەورەیەتێ دەپەڕێت، كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە 11-11ی  هەمووساڵیك مەراسمێكی شایستەی تایبەت بەو یادە ساز دەكات .

جێگری سەرۆكی هەریمی كوردستان شیخ جەعفەر شێخ مستەفا بەنوێنەرایەتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری مەراسیمی یادی كۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەكەم كرد و تاجە گوڵینەی لەسەر مۆنۆمینتی قوربانیانی جەنگ دانا.

شایەنی باسە جەنگی جیهانی یەكەم لە ساڵی 1914 دەستی پێكرد و ساڵی 1918 كۆتایی پێهات ئەمرۆ لە هەولێری پایتەخت یادی 101 سالیادی كۆتایی هاتنی جەنگ كرایەوە كە جیهانی بەسەر دوو بەرەدا دابەش كرد .

شیخ جەعفەر شێخ مستەفا وتیشی: لەم یادەدا سەری رێز و نەوازش بۆ هەموو ئەو شەهیدانە دادەنەوێنین كە گیانی خۆیان لە پێناو نیشتمانەكەیان بەخت كردووە بەتایبەت شەهیدانی كوردستان كە لەسایەی خوێنی ئەوان ئەم ئازادی و ئارامییە بەدەست هاتووە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket