riklam

بانه‌.. یه‌كه‌مین پێشانگای وێنه‌گری تایبه‌ت به‌ ژنی كورد ده‌كرێته‌وه‌

ژنان‌ 12:54 PM - 2019-11-11
.

.

یه‌كه‌مین پێشانگای وێنه‌ی تایبه‌ت به‌ ژنان له‌شاری بانه‌ له‌ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌لایه‌ن ژنه‌ وێنه‌گرێكی كورد كرایه‌وه‌.

له‌باره‌ی ئاژانسی میهر بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ پێشانگایه‌كی وێنه‌گری كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ ڕۆڵی ژنی كورد له‌ ئاشتیدا هه‌یه‌ له‌شاری بانه‌ له‌ژێر ناوی هه‌رمانی ئه‌وین كرایه‌وه‌.

له‌و پێشانگایه‌دا 44 وێنه‌ی وێنه‌گر ئه‌وین عه‌باسی خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ باس له‌ ڕۆڵی ژنی كورد له‌ كۆمه‌ڵگا و سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهان و هه‌روه‌ها ڕۆڵی ژنی كورد له‌ ئاشتی جیهانی ده‌كات.

هه‌ندێك له‌ وێنه‌كان باسی ژن و ئاشتی جیهانی ده‌كه‌ن كه‌ تێدا ژنانی كورد وه‌ك باڵوێزی ئاشتی له‌ جیهان ده‌ناسرێن.

ئه‌وین عه‌باسی ژنه‌ وێنه‌گری كورد ساڵی 2017 خه‌ڵاتی زێڕینی كێبڕكێی جیهانی له‌ وڵاتانی هیندستان پێبه‌خشراوه‌ و هه‌ر له‌و ساڵه‌ دیپلۆمی فه‌خری له‌ جۆرجیا پێبه‌خشراوه‌. 

PUKmedia  ئاژانسی میهر

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket