riklam

یادی دامەزراندنی هێزی پێشمەرگەی ژنان دەكرێتەوە

ژنان‌ 12:29 PM - 2019-11-11
.

.

لەسلێمانی یادی 23 یەمین ساڵیادی دامەزراندنی هێزی پێشمەرگەی ژنان كرایەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە 11-11-2019، هێزی پێشمەرگەی ژنان لەسلێمانی یادی 23 ساڵەی دامەزراندنیان كردەوە و ستایشی رۆڵی سەرۆك مام جەلالیشیان كرد لە دروستكردنی ئەو هێزە.

راشیانگەیاند: هێزی پێشمەرگەی ژنان هەڵقوڵاوی ژنانی رێكخستنەكانی سلێمانی و هەولێر و دهۆك و ناوچەكانی دیكەی كوردستان بوون و رۆڵی كاریگەریان بینیوە لە پاراستنی كوردستان و بەرەنگاربوونەوەی دوژمنان.

هێزی پێشمەرگەی ژنان لە 23 یەمین ساڵیادی دامەزراندنیاندا جەختیانكردەوە كە درێژە بەخەبات دەدەن و بەلێن دوپاتدەكەنەوە بەردەوامی بە رێبازی مام جەلال و ئەو ئامانجانە دەدەن كە بۆی دامەزراون.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket