riklam

ئه‌مریكا داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عیراق ده‌كات

عیراق 10:37 AM - 2019-11-11
.

.

كۆشكی سپی داوای ڕاگرتنی توندوتیژییه‌كان له‌ عیراق ده‌كات و هاوكاتیش خوازیاری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ له‌ عیراق ده‌كات.

به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11-11-2019 كۆشكی سپی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له‌ حكومه‌تی عیراق كردووه‌ كه‌ گرژییه‌كان ڕابگرێت و هاوكات یاسای هه‌ڵبژاردن بگۆڕێت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ئه‌نجام بدات.

هاوكات ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پڕۆژیه‌یه‌ك كه‌ خۆی له‌ دووبه‌شی درێژخایه‌ن و كورتخایه‌ن ده‌بینێته‌وه‌ پێشكه‌شی عیراق كردووه‌ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاكسازیی سیاسی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.

ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی ئێران تۆمه‌تباركردووه‌ كه‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران ڕێگه‌ نادات كه‌ دۆخی عیراق ئاسایی بێته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket