riklam

101 ساڵ بەسەر راگرتنی جەنگی جیهانی یەكەم تێدەپەڕێت

ریپۆرتاژ‌ 09:00 AM - 2019-11-11
.

.

ئەمڕۆ 11-11-2019، 101 ساڵ بەسەر راگرتنی جەنگی جیهانی یەكەمدا تێدەپەڕێت كەیەكەمین جەنگ بوو بۆ یەكەمجار سوود لە فرۆكە و تانك و تۆپ وەرگیرا، چەكی كیمیایی دەیان هەزار كەسی بەرەو مەرگ راكێشا، پێشكەوتنی پیشەسازی شێوەی جەنگی لەبنەڕەتدا گۆڕی، لەهەندێك رۆژدا تا 60 هەزار سەرباز لە بەرەكانی رۆژئاوا و باشوور و رۆژهەڵات دەكوژران.

 

2.jpg

 

شەڕەكە لە 11ی نۆڤەمبەری ساڵی 1918 بە ئاگربەستی كەمپەینی فەرەنسا كۆتایی هات، ئەلمانیا و  هاوپەیمانەكانی دوای 1015 ڕۆژ شەڕكردن تەسلیم بوون و لەو جەنگەدا بەپێی ئامارەكان 17  ملیۆن كەس كوژران و 20 ملیۆنی دیكەش بریندار و پەككەوتە بوون.

 

3.jpg

 

لەجەنگی جیهانی یەكەمدا، هەموو جیهان گیرۆدەی ئەو جەنگە بوو كە 40 وڵات تێیدا بەشدرابوون، چوار زلهێزی جیهان لە كۆتاییدا لەناو چوون، لە روسیا و ئەڵمانیا شۆرشكراو ئیمپراتۆریەتیان كۆتایی هات و لە ئەڵمانیا دیموكراسی هاتە كایەوە و ئیمپراتۆریەتییەكانی نەمسا و مەجەر و عوسمانی دابەشبوون، لە كۆتاییدا هەندێك نەتەوە مانەوە كە بەرلەوە لەژێر دەسەڵاتی یەك ئیمپراتۆریەتدا دەژیان.

 

4.jpg

 

 لە بەرامبەریشدا لایەنەكانی سەركەوتوو جەنگ، بۆ هێوركردنەوەی دۆخەكە لە شاری ڤێرسای فەرەنسا كۆبوونەوە و پەیماننامەیەكیان ئیمزا كرد، فەرەنسا و بەریتانیا و ئەمریكا، ئەم سێ وڵاتە زۆرترین بڕیاریان لە كۆمەڵگەیەكی بچووكدا دەریان كرد، سنوری نوێ دانران، بۆ ئەمریكا و ئەفریقا و رۆژهەڵاتی ناوین، لایەنە شكستخواردووەكان نارەرەزایەتییان نیشاندا و هەستیان كرد كە نادادپەروەری بەرامبەریان كراوە، ناڕەزایەتییەكانیان لە ئەڵمانیا فراوانتر بوون، لە كۆتاییدا بەو هۆیەوە 10% خاكی خۆی لەدەستدا.

 

5.jpg

 

ڤودرۆ ویلسۆن، سەرۆكی ئەوكاتی ئەمریكا بۆ پاراستنی ئاشتی پلانێكی خستە‌ڕوو، كۆمەڵگەی نێودەڵەتیی دامەزراند كە ئێستاش لەناو رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هەیە، بەڵام ئێستاش ئەمریكا بەشداریی لەو رێكخراوەدا نەكرد، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە هەر لەسەرەتاوە ئەو رێكخراوە ببێتە رێكخراوێكی لاواز.

لایەنە براوەكانی جەنگی یەكەمی جیهانی نیازیان وابوو بە پەیماننامەی ڤێرسا ئاشتی بەرقەرار بكەن، بەڵام هەوڵی ئەوانیش سەركەوتوو نەبوو.

 

6.jpg

 

هەژاری و نەداری و نادادپەروەریی جیهانی خستە نێو جەنگێكی دیكەوە، ناڕەزایەتییەكانی ئەڵمانیا دەرفەتی بۆ ئەدۆلف هیتلەر رەخساند كە بێتە سەر دەسەڵات، ئەم دیكتاتۆرە ئامانجێكی سەرەكیی  هەبوو، ئەویش نەهێشتنی پەیامی ئاگربەستی ساڵی 1918 بوو، بەڵام بە هەڵگیرساندنی جەنگێكی نوێ.

بەم شێوەیە جەنگی یەكەمی جیهانی بووە بە یەكەم سۆپرایزی سەدەی بیستەم، جەنگێكی دیكەی وێرانكەری خستەوە كە سۆپرایزی زیاتری تێدا بوو.

 

7.jpg

 

PUKmedia ئاژانسەكان

 

چەند زانیارییەك لەسەر جەنگی جیهانی یەكەم...

 

لە تیلیتێكستی خاك-ەوە وەرگیراوە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket