riklam

ئێران: خۆپیشاندانەكانی عیراق پرسێكی ناوخۆییە

عیراق 08:33 PM - 2019-11-10
.

.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی خۆپیشاندانەكانی عیراق رایدەگەیەنێت، خۆپیشاندانەكان ریشكەیان لەناوخۆی ئەو وڵاتەدا هەیە، بەڵام هەندێك كەس لە دەرەوەی عیراق لە بەرژەوەندی خۆیان سودی لێدە بینین.

عەباس موسەوی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا  راگەیاند، خواستی ئێران نییە نا ئەمنی لە وڵاتانی ناوچەكەدا هەبێت، وتیشی، خۆپیشاندانەكانی عیراق پرسێكی ناوخۆییە، بەڵام هەندێك كەس لە دەرەوەی عیراق خۆپیشاندانەكان لە بەرژەوەندی خۆیان بەكار دەهێنن.

سەبارەت پرسی رێككەوتنی ئەتۆمیش رایگەیاند، چاوەڕێی وڵاتانی بەشدار بوون لە رێككەوتنەكە بۆئەوەی بەڵێنەكانیان ببنە سەر، بەڵام هیچ بەڵێنێكیان نەبردەسەر.

PUKmedia کوردسات نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket