رۆنی رەشكە .. خواردن و چارەسەر

رۆنی رەشكە .. خواردن و چارەسەر


10/11/2019 19:58:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

لەناوەندی بازاڕی شاری سلێمانی، بەمدواییانە كارگەیەك بۆ دروست كردن وبەرهەمهێنانی رۆنی رەشكە دامەزرا. بەرهەمەی رۆنی ئەم كارگەیە  بەبەرچاوی هاووڵاتیانەوە بەرهەم دەهێنرێت و بریتیە لە مادەی سروشتی رەسەنی رەشكەو هیچ مادەیەكی كیمیاوی و زیادەی لەگەڵدا تێكەڵ ناكرێت، رۆنی رەشكە رۆنێكی سروشتی بەسوود و گرنگە بۆ چارەسەی زۆرێك لەنەخۆشیەكانی وەك شەكرەو پێست و گەدە و بەرگری لەش و چارەسەری ئازاری پشت و جومگەكان و چەندین سوودی تر.

رێباز كامل كە خاوەنی كارگەكەیە بۆ PUKmedia  دواو وتی: ماوەی سێ‌ مانگە ئەم كارگەیەمان لەناوەندی شاری سلێمانی كردۆتەوە، كارگەكە رۆنی رەشكە بەرهەم دەهێنێت، رۆنەكە راستەوخۆو بەبەرچاوی میوانان و كڕیارانەوە بەبێ‌ تێكەڵ كردن و زیادكردنی هیچ مادەیەكی كیمیاوی تر بەرهەم دەهێنین  و دەیخەینە ناو شووشەو دەیفرۆشین .

رێباز دەشڵێت: رۆنی رەشكە رۆژانە دووجار20 چركە پێش نانخوارن بەكاردەهێنرێت و سوودی زۆری هەیە بۆ كەمكردنەوەی رێژەی كۆلستڕۆڵ و دابەزاندنی فشاری خوێن، زۆریش بەسوودە  بۆ چارەسەری هەوكردنی پێست و نەخۆشیەكانی گەدە.

عەبدوڵڵا یەكێكە لەمیوانانی ئەم كارگەیە دەڵێت: سوودەكانی رۆنی رەشكە یەكجار زۆرن، رۆنی ئەم كارگەیە راستەوخۆ بەبەرچاوی هاوڵاتیەوە دروست دەكرێت و سروشتیەو لەرەشكە بەرهەم دەهێنرێت، ئەمەش نیشانەی راستگۆیی و متمانەی ئەم كارگەیەیە بۆئەوەی هاووڵاتی گومان لە سەرچاوەی بەرهەمهێنانەكەی لا دروست نەبێت.

عەبدوڵڵا دەشڵێت: نەخۆشی بەرزبوونەوەی شەكرەم هەیە، ئەم رۆنە یارمەتی رێكخستنی كاری پەنكریاس دەكات، پارێزگاری لە ئاستی سروشتیەكەی لەلەشی مرۆڤدا  دەكات.
 
PUKmedia عەدنان جاف

وێنە هەواڵ
  • image04
  • نوێترین دەركەوتنی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد

  • image04
  • فڕۆكه‌یه‌كی سوپای چیلی به‌ 38 سه‌رنشینه‌وه‌ ونبوو

  • image04
  • كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌ستیپێكرد

  • image04
  • بەفربارین حاجی ئۆمەران سپی پۆشدەكات

  • image04
  • پێشمەرگە شەهیدەكانی گەرمیان

  • image04
  • میسی بۆ جاری شه‌شه‌م باڵۆن دۆڕی برده‌وه‌

  • image04
  • سێ كارمه‌ندی ئاسایشی گه‌رمیان شه‌هیدبوون

  • image04
  • به‌غدا.. خۆپیشانده‌ران بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاهه‌نگ ده‌گێڕن


                                           

هۆڵەندا.. لە یادی ژەنەراڵی پایزدا فیلمێك نمایشدەكرێت


یانەی كوردیی میدیا لە هۆڵەندا لە یادی ژەنەراڵی پایزدا فیلمی (من هێشتا نامۆم)  نمایشدەكات.

سەعات 14:30 دەقیقەی رۆژی یەكشەممە 15...


   ڤانکوڤەر.. سیمینارێك لەسەر ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت
  ئەڵمانیا..دوو دادوەری كورد گفتوگۆ لەسەر نادادپەروەری دادگاکانی عیراق دەکەن
                                           

لاهور شێخ جه‌نگی: بۆ كۆنگره‌ له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام


لاهور شێخ جه‌نگی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ئاژانس رایگه‌یاندوه‌، بۆ كۆنگره‌ دژی ته‌وافوقم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتندام
 
لاهور ش...


  عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە
  حاجی مەسیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك چیتر سەبرمان نەماوە
                                           

سه‌رشۆڕێكی داعش له‌به‌رده‌م سه‌ری به‌رزی كچه‌ ئێزیدییه‌كدا

كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه‌ روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كچه‌ ئێزیدیه‌ك له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكمی داعش بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌...


  روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا نیگه‌رانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌
  وەستایەك ئۆتۆمبێلی كۆن نوێ دەكاتەوە


کاریکاتێر