riklam

سەرۆكایەتیەكانی عیراق: تۆمەتبارانی گەندەڵی رەوانەی لێكۆڵینەوە بكرێن

عیراق 06:58 PM - 2019-11-10
.

.

لەمیانی كۆبونەوەیەك لەكۆشكی سەلام تەئكید كرایەوە لەسەر هەڵوێستێكی جێگیرو رەتكردنەوەی هەر جۆرە چارەسەرێكی ئەمنی بۆ خۆپیشاندانی هێمنانە.

ئەمڕۆ 10ی تشرینی دووەمی 2019، سەرۆك كۆمار د.بەرهەم ساڵح میوانداری كۆبوونەوەیەكی كرد لە كۆشكی سەلام لەبەغدا، بەئامادەبوونی هەریەك لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و فایەق زیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری.

لەو كۆبونەوەیەدا چەندین بابەتی جیا جیای پێشهاتی سیاسی و ئەمنی لە وڵات  گفتوگۆی لەبارەوە كرا لە بەر رۆشنایی ئەو خۆپیشاندانە گەورانەی كە لە بەغداو پارێزگاكانی تر بەڕێوەچوو، لەو كۆبونەوەیەدا تەئكید كرایەوە كە ناڕەزایی میلی ئاشتیانە جوڵەیەكی چاكسازی رەوایەو وەڵامدانەوەیەكە بۆ رای گشتی نیشتمانی و داواكاری ژیاری سیاسی و خزمەتگوزاری كە عیراقییە نەبەردەكان شایستەیانە دوای چەندین دەیە لە سەركوتكاری و جەنگ و توندوتیژی و گەندەڵی، ناڕەزاییە میللیەكان كە لاوانی عیراق پێشەنگ بوون وێستگەیەكە بەرەو ژیانێكی شكۆمەند بەویستێكی نیشتیمانی ئاشتیانە كە رێز لەیاساو و دەستور بگرێت و بەرژەوەندی وڵات لە بەرچاو بگرێت بەوجۆرەش لێكبدرێتەوە كە ناڕەزاییەتێكی پێشەنگە بۆ پاڵپشتیكردنی كاروانی بنیادنانەوەی دەوڵەت و پاكتاوكردنی دامەزراوەكانی و بەرەوپێشبردنی بنیادنان كە عیراق شایستەیەتی.

ئامادەبووانی  كۆبونەوەكە  هەڵوێستی نەگۆڕی خۆیان دوپاتكردەوە بۆ رێگریكردن و رەتكردنەوەی هەرجۆرە چارەسەرێكی ئەمنی بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیانەو لێپێچینەوەی توند بكرێت لە هەر لایەنێك كە پەنا دەبات بۆ توندوتیژی، ئاماژەشكرا لەوبارەیەوە بۆ فەرمان و ئاڕاستەكردنی فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان بۆ قەدەغەكردن و بەكارهێنانی دەسترێژێكی گوللەو هەموو جۆرەكانی توندوتیژی كە پەنای بۆ دەبرێت و زیادەڕۆیی تێدا دەكرێت.

لەو كۆبونەوەیەدا بە بایەخێكی زۆرەوە تاوتوێی دۆسیەی رفاندن كرا كە لەلایەن چەند تاقمێكی جیاجیاوە ئەوانەی لە دەرەوەی یاساوە كراوە دەرهەق بەچالاكوانن كە وەك تاوانێكە دەرهەق بەخۆپیشاندەران كراوە بۆیە پێویستە كاری جدی بكرێت بە ئاراستەی لێكۆڵینەوەو راگرتنی جێبەجیكارانی و سزای یاساییان بەسەردا جیبەجێ بكرێت، هەروها جەختیشیان كردەوە لەسەر ئەوەی تەنیا یەك دەستگیركراویش لە خۆپیشاندەران لە زیندان نامێنێتەوە.

هەر لەكۆبونەوەكەدا تەئكیدییان كردەوە لەسەر ئەوەی هەر كەسێك تاوانی لەسەر یەكلا بووە  سەر بەهەر لایەنێك بێت رەوانەی دادگایەكی دادپەروەرانە دەكرێت و دادگا داد دەسەپێنێت بۆ هەر یەك لەوانەی دەستدرێژیان كراوەتە سەر یان دەڕفێنرێن یان دەستگیر دەكرێن یاخود هەر كەسێك كە لەدەرەوەی یاساو دەسەڵاتی دادوەری دایە، جارێكی دیكە لە كۆبونەوەكەدا جەخت كرایەوە لەسەر گرنگی سنوور داركردنی چەك لە دەستی دەوڵەت كە بەجۆرێك بێت سەقامگیری بەدیبهێنێت، لە لایەكی ترەوە كۆبونەوەكە تەئكیدی كردەوە لەسەر پێویستی رەخساندنی كەشێكی سروشتی ئاشتیانەو دیموكراسیانە بۆ خۆپیشاندانەكان كە تیایدا ئاسایشی گشتی و دامەزراوەكانی بپارێزێت و رێگری بكرێت لە لادانی كاروانی خۆپیشاندانەكان لە سروشتی ئاشتیانەی خۆی.

هەر لەو كۆبونەوەیەدا دوپاتكرایەوە لەسەر گرنگی رێزگرتن لە قوربانیەكان و شەهیدان و بریندارەكان و ئەوانەی كە لە پاڵەوانانی خۆپیشاندانە ئاشتیخواز و لە ریزی هێزە ئەمنیەكانیشدا بوون خوێنی ئەوان رێگەیەكی روناك كردەوە ئاسۆیەكی بەرەو داهاتوو بەدیهێنا.

ئامادەبووانی كۆبونەوەكە تەئكیدیان كردەوە لەسەر ئەو پەیمانەی كە داویانە كە هیچ دڵۆپە خوێنێكی پاك بە فیرۆ نەڕوات و كاری دادپەروەرانەی دڵسۆزانە ناوەستێت لە پێناو رێگریكردن لەو كەسانەی كە تۆمەتبارن بەڕشتنی ئەو خوێنە پاكە ئەم بەرپرسیارێتیە هی حكومەت و یاساو هەمومانە بەكۆمەڵ و دەسەڵاتدارانیشەوە كە هەوڵەكان ناوەستێت بەئاڕاستەی دەستگیكردنی بكوژان و ئەوانەی دەستیان هەیە لە رشتنی خوێن، بەرپرسیارێتی ئێمە ئەوەیە كە دڵنیایی بەین لە مافی خانەوادەی شەهیدان و چارەسەری بە پەلەش بكەین بۆ بریندارەكان بەپێی توانا.

لە بەشێكی تری كۆبونەوەكەدا هاتووە بە شكۆو ویستێكی بەرزەوە كۆبونەوە دوپاتی دەكاتەوەو بەلاوانی عیراق دەڵێت جگە لە سەركەوتن هیچ سەركەوتنێكی تر نییە بۆ وڵات و گەلەكەتان لەگەڵتان سەردەكەوین و بەیەكەوە هەنگاو دەنێین لەپێناو ئەوەی كە نارەزایەتیەكانتان بەدیبێت بۆ پرۆژەی چاكسازی پیشەیی و هاوزەمان سەركەوتن و دەرەنجامێكی كرداری بێتە كایەوە بۆ بەگژداچوونەوەی گەندەڵی كە ئافاتێكی ترسناكە لە دوای تیرۆر و توندوتیژی، پێویستە كاروانی پرۆسەی سیاسی لە زۆرینەی ئاستە جیاوازەكانی یاسادانان و جێبەجێكردن بگاتە ئەنجام تا ئەو كاتەی دەسەڵات و دامەزراوەكان بڕوایان بەوەدەبێت كە دەتوانن بەراستی لەخزمەتی گەل و پێشكەوتنی وڵات و هەستانەوەیدا بن، ئەی لاوانی ئازادیخواز بەسەر ئاستەنگەكاندا سەردەكەوین و بە ویستی ئازایانەی ئێوە دەوڵەتێكی ئازاد و پێشكەوتوو بنیاد دەنێین دەوڵەتێك كە گەلەكەی ویستیەتی و خەونی پێوە دەبینێت، دەسەڵات دار و بەرپرسەكانی كە هەڵبژێردراون لە خزمەتی گەلدابن لە پێناو بەدیهێنانی داواكاریەكان و بەم بۆنەیەشەوە كۆبونەوەكە تەئكیدی كردەوە لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:

1- دەسەڵاتی جێبەجێكار و دادوەری بەجدی دەستیكردووە بەكاری یاسایی بۆ كردنەوەی مەلەفی لێكۆڵینەوەی تایبەت بەگەندەڵی و راپێچكردنی تۆمەتباران بۆ لێكۆڵینەوەی دادپەروەرانە، گێڕانەوەی مافی ماف خوراوان، كردنەوەی ئەم دۆسیانە بەردەوام دەبن و هیچ كەسیش ناتوانێ لە هیچ پلەو پایەیەكدا بێت پرۆسەی دادپەروەرانە بەلارێدا ببات، رێگە بەهیچ پێچ و پەناو فێڵیك نادرێت لەكردنەوەی دۆسیەكان و لێكۆڵینەوەو دادگایكردنەكان، بەرژەوەندی وڵات، مافی گەل، سەپاندنی یاسا، جێبەجێكردنی یاسا، بەشێكی گرنگە لە دەوڵەتدا هەر بۆیەش دەستكراوە بەگرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی لە لایەن دادگا لە بەرامبەر ئەوانەی كە دەستیان هەبووە لە شەهیدكردن و بریندار كردنی ژمارەیەكی زۆر لەخۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكان و ئەوانەی دەستدرێژیان كردوەتە سەر موڵكی گشتی و هەروەك بەشێك لەوانە دەستگیركراون و پەراوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوەو تا ئێستاش لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

2- - هەروەها دەستكراوە بەكاری جدی لە پێناو بەیاساییكردنی یاسایەكی نوێ بۆ یاسای هەڵبژاردنەكان بۆ ئەوەی ئەم یاسایە زامنی بەدیهێنانی دادپەروەری بكات لە كاتی كێبەركێی هەڵبژاردنەكان و یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی خاوەن تواناكان پاڵێوراوبن بە گوێرەی تێڕوانین و ویستی دەنگدەران وە سنورداركردنی ئەوانەی كە قۆرخكاری حیزبی دەكەن و ژیانی سیاسی گۆشەگیر دەكەن لە نێوان ژمارەیەك حیزبی دیاریكراو و رێگە نادرێت خوێنی نوێ بە بەر ئەو پاڵێوراوانەدا بكرێت كە لەدەرەوەی بازنەی ژیانی حیزبین، هەروەك ئەو یاسا نوێیە یارمەتیدەر بێت لە رەخساندنی دەرفەت بۆ لاوان تا بگەن بە پەرلەمان و بەشداربن لە وێناكردنی سیاسەتی وڵاتەكەیان. هەروەها یاسای نوێ كۆمسیۆنێكی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دێنێتە كایەوە كە پیشەییانە و كارا بێت لە تەواوی جومگەكانیدا و وە ئەو كەسانەی كاری تیێدا دەكەن.

3- خۆپیشاندانەكان یارمەتیدەر دەبن لە گوشاری رەوا كە دروستبێت لەسەر هێز و لایەنە سیاسیەكان و حكومەت و دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن و دادوەری لە پێناو قبوڵكردنی رێڕەوی چاكسازیەكان و گۆڕانكاریە ئیجابیەكان بە تایبەت لە بواری چاكسازی وزاری كە لەسەر بنەمای بەهرە و تواناكان بێت و وە سنوورێك دابنێت بۆ دابەشكاریەكان بەهەموو شێوەكانیەوە، هەروەها كاری دەوڵەت رێك خات بەجۆرێك كە لەچوارچێوەیەكی راست و سروشتیدابێت وەك دەوڵەتێكی چاودێر بۆ گەل و پارێزەری بەرژەوەندیەكانی بێت نەك لە بەرژەوەندی حیزب و تاكەكانی دەسەڵاتدار و ئەو هێزانەی كە دەسەڵاتیان بەدەستە. بەشداربوانی كۆبونەوەكە بە جۆرێك دەڕواننە خۆپیشاندانەكان كە ڕێرەوی ئاشتیانەكەی بە یەكێك لە گرنگترین هۆكارەكانی چاودێری دادەنرێت و گوشار دروست دەكات بۆ بەدیهێنان و زامنكردنی چاكسازی پێویست و گەشتن بە ئامانجە بەڵێندراوەكان.

3- دەستمان كرد بە دەستپێشخەری بۆ دیالۆگی نیشتیمانی لە پێناو پێداچوونەوە بەسیستمی حوكمڕانی و دەستوور بەگوێرەی تێكستە دەستووری و یاساییەكان، كۆبوونەوە دوپاتی كردەوە رێزو ستایش لە ویستی لاوان دەبێت كە زۆربەیان داواكاریەكانیان بۆ ژیان و بەدیهێنانی مافەكانیانە كە وڵاتیان هەژاند لەم سەر بۆ ئەو سەر و وێنەیەكی مەزنیان بەم گەلە شكۆمەندە نیشاندا، ئەم جوڵەیە بە گرنگترین دادەنرێت لەو دەستكەوتانەی لە دوای 2003ەوە بەدیهاتوون كە رێبەریكرد بۆ پێداچوونەوەیەكی گشتگیر نەك تەنیا بۆ دامەزراوەكانی بە تەنیا بەڵكو بۆ سیاسەت و پلانی بنیادنانەوە و پێشكەوتن و گۆڕینی یاساكانی داڕشت تاكو وڵات و گەلەكەی لەدڵی ژیانێكی مۆدێرن هاوشانی وڵاتانی پێشكەوتوو بژین. ئەم جوڵەیە جارێكی تر ویستی گۆڕانكاری نوێكردەوە لە پێناو چاكسازی گەورەتر تا بگات بە ئاستێكی بەرزتر و شكۆمەند، خۆپیشانەدەرانی ئاشتیخوازی ئازادی خواز سەركەوتوو بوون لە پاراستنی جوڵە ئاشتی خوازیەكانیان هەروەها ویستی نیشتیمانیان گەورە تر كرد لە ویستە چەپەڵەكان كە مەرامیان بوو وێنای ئاشتیانە بۆ جوڵەی ناڕەزایی نیشتیمانی بشێوێنن و مەرامیان شەرانگێزی و خراپە بوو بۆ ئەم وڵاتە كە پەروەردگار ئێمەی لەو چەپەڵییە پاراست، هەروەها كۆبونەوەكە دوپاتی كردەوە لەسەر رۆڵی ژیرانەی مەرجەعیەتی باڵا كە تیایدا بوە مایەی زیادكردنی چەسپاندنی ویستی خۆپیشاندان و ئامۆژگاری كردن بە ئاڕاستەی چاكسازی و دوپاتكردنەوە لەسەری و هەروەها هۆشداریدا لەسەر پێویستی و چارەسەركردنی ئاشتیانە لەم دۆخە ناسك و هەستیارەدا.

با پێكەوە ژیانێك دروست بكەین با سەركەوتنی عیراقیەكان پتەو بكەین لە هەردوو مەیدانی جەنگ دژی تیرۆر و وە لە گۆڕەپانەكانی ناڕەزایی تاكو لە  شوێنی كار و بنیادنان.

خودایە عیراقمان بپارێزە. 

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket