riklam

وتەبێژی هێزە چەكدارەكان: بارودۆخی بەغدا هێوربوەتەوە

عیراق 06:36 PM - 2019-11-10
.

.

وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی عیراق رەتیدەكاتەوە لەخۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆدا هیچ كەسێك كوژرا بێت و دەشڵێت: بەغدا تاڕادەیەك هێمن و ئارامەو هێزە تایبەتەكانیش خۆپیشاندەران دەپارێزن.

لیوا عەبدولكەریم خەڵەف وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق  لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ PUKmedia ئەو هەواڵانەی  رەتكردەوە كە لە خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی بەغدا هیچ خۆپیشاندەرێك كوژرا بێت، وتی: ئەمڕۆ دۆخەكە لەبەغدا بە بەراورد بەڕۆژانی رابردوو ئارام بووە، تەنها لەناوچەی خەلانی پایتەخت چەند روبەڕوبونەوەیەكی سوك لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەكاندا روویداوە.

لیوا خەلەف راشیگەیاند: ئەو هەواڵانەشی باس لەوەدەكەن كە ئەمڕۆ لەئەنجامی روبەڕووبونەوەی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان كوژراو هەبوو بێت، دورن لەڕاستیەوە، چونكە هێزەكانی تایبەت بەنەهێشتنی پشێوی و ئاژاوە هیچ چەكێكیان پێ‌ نیە.

وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی عیراق ئەوەشی راگەیاند:  بەغدای پایتەخت  تاڕادەیەك هێمن و ئارامەو ئەوەی بەلای هێزە ئەمنییەكانیشەوە گرنگە پاراستنی خۆپیشاندەرانە بەشێوەیەكی ئاشتیانە. 

PUKmedia تایبەت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket