riklam

لیژنەی مافی مرۆڤ: تا ئێستا 319 كەس كوژراون

عیراق 05:48 PM - 2019-11-10
.

.

ئەمڕۆ 10/11/2019 لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند لەسەرەتای سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەكانی لە بەغداو پارێزگاكانی  باشووری عیراق لە مانگی رابردوەوە  319 كەس لەخۆپیشاندەران و لایەنە ئەمنییەكان كوژراون.

لیژنەی مافی مرۆڤ داواشی كردوە دەستەو لایەنە سەربەخۆكان  بەدواداچوون بۆ رووداوەكان بكەن و ئەو پێشێلكارییەكانەی دژی مافی مرۆڤ  لە خۆپیشاندەران و لایەنە ئەمنییەكان ئەنجام دراوە بەدوكۆمێنت بكرێن.

لیژنەكەی مافی مرۆڤی عیراقی نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر شێوازی مەترسیداری مامەڵەكردن لەگەڵ خۆپیشاندەران و ناڕەزایەتیەكانی هاوڵاتیان، بەتایبەت بەكارهێنانی چەكی قەناس هەندێ‌ شێوازی تری راوكردن لەلایەن كەسانی نادیارەوە، داواش لە حكومەت دەكات زامنی ئازادی هاوڵاتیان بكات و تۆڕەكانی ئینتەرنێت دەستەبەر بكات.

لەلایەكی ترەوە رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لەحكومەتی عیراق دەكات بەپەلە مامەڵە نایاسایی و توندەكانی لەدژی خۆپیشاندەران رابگرێت، ئەوانەشی لێپرسراوی ئەو پێشێلكارییانەن بدرێنە دادگا.

PUKmedia  و/عومەر رەشید

 

خؤبيشاندانى عيراق.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket