riklam

وەزیری پێشمەرگە: هەمیشە دەرگامان بۆ رێكخراوە مرۆییەكان كراوەیە

ی.ن.ک‌‌ 05:16 PM - 2019-11-10
.

.

وەزیری پێشمەرگە، رۆڵی رێكخراوە مرۆییە نێودەوڵەتیەكان لەهاوكاری و هەماهەنگیان لەگەڵ وەزارەت و هێزەكانی پێشمەرگە بەرزدەنرخێنێت، هاوكات راشیدەگەینێت : دەرگای وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام كراوەیە بەرووی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و پشتیوانی پڕۆژەو بەرنامەكانیان دەكەین. 

ئەمڕۆ 10ی نوڤەمبەری 2019 شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ (CDH) رێكخراوی بەهاناوەچوونی نێودەوڵەتی  كۆبووەوە.
شاندی هێڤنەر، سەرۆكی رێكخراوی نێودەوڵەتی (CDH) ستایشی خەبات و تێكۆشانی پێشمەرگەی كرد كە شەڕی مانەوەی دیموكراسی و ئاشتی لەجیهاندا كرد.

وتیشی: لەم روانگەیەوە پلان و پرۆژەی جۆراوجۆرمان بۆ پێشمەرگە ئامادەیه ‌و دەمانەوێت لەرووی مرۆیی و پێداویستی پزیشكیەوە هاوكاری هێزەكانی پێشمەرگە بكەین.

وەزیری پێشمەرگە، پێزانینی خۆی بۆ هەماهەنگی  و هاوكارییەكانی رێكخراوە نێودەوڵەتیە مرۆییەكان دووپاتكردەوە و راشیگەیاند: لەپاڵ ئەركی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان و پاراستنی سەقامگیری ناوچەكە، بە ئەركی خۆمانی دەزانین، كە ببینە بازنەیەكی فراوانتر لە پاراستنی چەمكەكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی و ئاشتی لەناوچەكە و جیهاندا.

PUKmedia  تایبەت

 

 

2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket