riklam

كۆنفرانسی كۆمیته‌كان و مه‌ڵبه‌نده‌كان ئه‌نجامده‌درێت

ی.ن.ک‌‌ 01:45 PM - 2019-11-10
.

.

ئاماده‌كاری كۆنفرانسی كۆمیته‌كان و مه‌ڵبه‌نده‌كان، بۆ به‌ڕێوه‌چوونی چواره‌مین كونگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.

رۆژی 10-11-2019 له‌ باره‌گای ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی (ی.ن.ك) له‌ سلێمانی، رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای به‌ڕًێوه‌بردنی كونفرانسی كومیته‌كان له‌ سه‌رجه‌م مه‌ڵبه‌نده‌كان، به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای به‌رێوه‌بردنی كونفرانسی كومیته‌كان، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی لیژنه‌ باڵاكانی به‌ڕێوه‌بردنی كۆنفرانسی كۆمیته‌كان له‌سنوری مه‌ڵبه‌نده‌كان كۆبۆوه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكرایه‌وه‌ له‌سه‌ر سه‌رخستنی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.

هه‌ڤاڵ رزگار عه‌لی رایگه‌یاند: لیژنه‌ باڵای سه‌رپه‌رشتی كۆنفرانسی كۆمیته‌ و مه‌ڵبه‌نده‌كان، ته‌واوی رێكاره‌ یاسایی وئیداری و لۆجستییه‌كانی، له‌سه‌ر بنه‌مای رێنماییه‌كان ئاماده‌كردوه‌، بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسه‌كان، تا به‌ شێوه‌یه‌كی دیموكراسی، له‌پێناو سه‌رخستنی كۆنگره‌و خزمه‌تكردنی یه‌كێتی ناو یه‌كێتی.

ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌، كه‌ ته‌واوی پێداویستییه‌ لۆجستییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی (كۆمیته‌ و مه‌ڵبه‌نده‌كان) ئاماده‌كراوه‌و لیژنه‌كان دابه‌شكراون به‌سه‌ر كۆمیته‌كاندا بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی پرۆسه‌كه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكرا، بنه‌مای (تیر و پشك) كراوه‌ته‌ پێوه‌ر بۆ ریزبه‌ندی كاندیده‌كان، بڕیاریشه‌ له‌ رۆژانی (15-20)ی 11/2019ـ پرۆسه‌ی كۆنفرانسی كۆمیته‌كان به‌ڕێوه‌بچێت.

رێنمای ئه‌وه‌ش درایه‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆنفرانسی (كۆمیته‌كان) له‌ سنوری مه‌ڵبه‌نده‌كان و ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كارتی بایۆمه‌تری ده‌نگدانی خۆی و خێزانه‌كانیان پێبێت كه‌ مه‌رجی سه‌ره‌كی به‌شداربونه‌ له‌كۆنفرانسه‌كان.

PUKmedia راگه‌یاندنی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket