riklam

بۆڵتۆن بیره‌وه‌رییه‌كانی به‌ چه‌ند ملیۆن دۆلار ده‌فرۆشێت

جیهان 01:01 PM - 2019-11-10
.

.

راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا بۆ فرۆشتنی كتێبی بیره‌وه‌رییه‌كانی گرێبه‌ستێكی به‌ بڕی دوو ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ ده‌زگایه‌كی چاپ و په‌خش ئیمزا كردووه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك دیلی نیوز بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا گرێبه‌ستێكی به‌ بڕی دوو ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ ده‌زگای چاپ و په‌خشی سیمۆن ئه‌ند شۆسته‌ر ئیمزا كردووه‌ بۆ چاپ و فڕۆشتنی بیره‌وه‌رییه‌كانی.

بۆڵتۆن ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش به‌ بڕیاری تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه‌ و به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بۆڵتۆن و تره‌مپ له‌سه‌ر چۆنێتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كێشه‌یان هه‌بوو و هه‌رئه‌مه‌ش وای كرد كه‌ له‌پۆسته‌كه‌ی دوور بخرێته‌وه‌.  


PUKmedia  ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket