له بڕیار و راسپارده‌كاندا جۆرێك له په‌راوێزخستن هه‌یه!
ی.ن.ک 12:07 PM - 2019-11-10.
كۆنگره له ژیانی سیاسی و حزبایه‌تی و رێكخراوه‌یی، وێستگه‌یه‌كی گرنگیشه بۆ گۆڕانكاری له ئۆرگانه‌كان و په‌یڕه‌و و پڕۆگرام و هاوته‌ریب بوون له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ن و پێداویستیه‌كان، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه هه‌موو چین و توێژه‌كان نوێنه‌رایه‌تیان هه‌بێت، تاوه‌كو بڕگه و بابه‌تی تایبه‌ت به خۆیان بخه‌نه نێۆ به‌رنامه‌ی كار ، هه‌ر ئه‌و گرنگیه وایكردووه كۆنگره ماوه‌ی دیاری كراوی له ساڵێكه‌وه بۆ چوار ساڵ هه‌بێت، هه‌مومان ئه‌وه‌ش ده‌زانین یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له ژیانی سیاسی خۆیدا سێ كۆنگره‌ی به‌ستاوه، دیاره به‌راورد به ته‌مه‌نی ئه‌و حزبه كه‌مه، دوا كۆنگره‌شی له ساڵی (2010) بووه تا ئه‌و ساته ده‌كاته نزیكه‌ی( 10)ساڵ، ئاشكرایه (10) ساڵی له‌م جیهانه جه‌نجاڵ و پڕ له ئاڵۆزیه سیاسی و ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوریه زۆر زۆره، قابیلی ئه‌وه نیه پاساوی بۆ بهێنرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێستا كه بڕیاری به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م دراوه هه‌ر چه‌نده دره‌نگه كارێكی باشه و له جێی خۆیدایه، ئه‌وه‌ی گرنگ و كاریگه‌ره دوای ئه‌و هه‌موو ماوه‌یه و پشو درێژی كادیران و ئه‌ندامان، ته‌واوی چین و توێژه‌كانی نوێنه‌ریان تێدا هه‌بێت،بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كۆنگره‌یه له لایه‌ك قه‌ره‌بووی ئه‌و ماوه‌یه بكاته‌وه كه به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕیوه، له لایه‌كیتر هیچ ئۆرگان و ناوه‌ندێك هه‌ست نه‌كات په‌راوێزخراوه له ژێر هه‌ر هۆكارێكه‌وه بێت، له راستیدا ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینرێت به‌و شێوه‌یه نیه، له بڕیار و راسپارده‌كاندا جۆرێك له په‌راوێز خستن هه‌یه، به تایبه‌ت له به‌رامبه‌ر رێكخراوه پیشه‌ییه‌كان، چونكه تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی رێكخراوه‌كان له‌گه‌ڵ ئۆرگانه حزبییه‌كان بۆ دیاری كردنی نوێنه‌رایه‌تی كارێكی دروست نیه. كه‌س نیه ئه‌وه نه‌زانێت ئۆرگانه حیزبیه‌كان ئاشنای یه‌كترن و جۆرێك له ده‌سته‌گه‌ریان تێدایه، له كاتێكدا له ناو رێكخراوه‌كان به‌و شێوه نیه، بێگومان له پێشبڕكێی دیاری كردنی نوێنه‌ره‌كان رێكخراوه‌كان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن و كه‌مترین نوێنه‌ریان ده‌بێت، گه‌واهی ئه‌و راستیه‌ش ئه‌وه‌یه رێكخراوێك ئه‌گه‌ر هه‌موو ئۆرگانه‌كه‌ی 4 تا 5 كه‌س بێت له‌گه‌ڵ كۆمیته‌یه‌كی حیزبی یان مه‌ڵبه‌ندێك لانی كه‌م له 50 تا 200 ئه‌ندام ده‌بێت چی پێده‌كرێت و چۆن و به چ پێوه‌رێك ده‌توانێ نوێنه‌رێك سه‌ر بخات؟ راستیه‌كه‌ی من شیوه‌نه‌كه‌م بۆ ئه‌و نیه نوێنه‌ر ده‌بێت یان نابێت، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه، ترسێكی زۆرم هه‌یه، پاشه‌كشێ له‌و وته به نرخانه‌ی مامی ره‌حمه‌تیمان بكرێت كه هه‌میشه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرده‌وه رێكخراوه پیشه‌یی و دیمۆكراتیه‌كان له نێو كۆمه‌ڵگه گرنگی خۆیان هه‌یه بگره رۆڵی زۆر زیاتریشیان ده‌بێت، به‌راورد به رێكخستنی حیزبی، به‌رنامه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانیش وه‌كو حیزبێكی سوسیاڵ دیموكرات، زیاتر به‌لای ئه‌وه‌دایه كه بایه‌خی ته‌واو به رێكخراوه‌كان بدرێت به‌و هه‌ژماره‌ی رێكخراو ده‌توانێ زۆرترین جه‌ماوه‌ر كۆبكاته‌وه و ئاماده‌یان بكات بۆ پرسه سیاسی و جه‌ماوه‌ریه‌كان، ئه‌وه‌ی مایه‌ی هه‌ڵوێسته‌كردنه، ئه‌و شێوه تێكه‌ڵكردنه زه‌ره‌ر و زیانی زۆری بۆ ناو كۆنگره و بۆ ئاینده ده‌بێت، له‌وانه:
1- وه‌كو سروشتی كاركردن، كاتێك نوێنه‌رایه‌تیه‌كان وه‌كو پێویست نه‌بن، ئیتر بۆ هه‌ر بوار و بابه‌تێك بێت، كه‌متر قسه و باسیان له باره‌یه‌وه ده‌كرێت و كه‌موكوڕی له بڕیار و به‌رنامه‌ی په‌سندكراودا ده‌بێت.
2- هه‌ر لایه‌نێك هه‌ست بكات به‌هه‌ر هۆكارێكه‌وه په‌راوێز خراوه ، بڕوا و متمانه‌ی به‌خۆ نامێنێت و كێرفی كاركردنی جه‌ماوه‌ری و پیشه‌یی له ئاستی پێویستدا نابێت.
3- ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می كاری رێكخراوه‌ییه، خه‌ریكه كاری حیزبی قه‌واره‌كه‌ی به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه ، له‌و باره‌یه‌وه ده‌بێت زۆرترین روبه‌رو گفتوگۆ و بڕیار و راسپارده بۆ رێكخراوه‌كان بێت.
له ژێر رۆشنایی ئه‌و راستیانه، داواكارم له‌لایه‌نه به‌رپرسه‌كان، له لێژنه‌ی ئاماده‌كاری بۆ كۆنگره ئه‌و راستیانه له‌به‌رچاو بگرن و كاری له‌سه‌ر بكه‌ن، كارێك بكه‌ن كه‌مترین توانج و لێكدانه‌وه و بۆچونی نه‌رێنی له باره‌یه‌وه لێ بگیرێت له‌سه‌ر بوترێت.
عه‌بدولواحێد محه‌مه‌د
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
07:37 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
04:11 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
12:02 PM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
10:52 AM - 2024-04-23
ئەمانەش ببینە
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
ئەمڕۆ خەڵاتی زێرینی بلە دابەشدەکرێت
09:29 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23 -
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 03:28 PM - 2024-04-23 -
فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لەسەر مەزاری مام کۆتایی بە ئەرکەکەی هێنا
کوردستان 12:02 PM - 2024-04-23 -
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
کوردستان 11:33 AM - 2024-04-23 -
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی چەمچەماڵی یەکێتی دەستبەکار دەبێت
ی ن ک 10:52 AM - 2024-04-23