مه‌لا به‌ختیار: ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین شكست ده‌خۆین
ی.ن.ک 10:37 AM - 2019-11-10.
ئه‌م توانایه‌ی له‌به‌شه‌كانی كوردستان هه‌یه، چ توانای شۆڕشگێڕانه‌و هێزی چه‌كداری شۆڕشگێڕانه، پاشماوه‌ی كۆتایی دوا قۆناغی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی ئێمه‌یه مه‌لا به‌ختیار، سیاسه‌تمه‌دارو رۆشنگه‌ر، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ (9/11/2019) كۆڕێكی به‌ناونیشانی (كاریگه‌ری جیهانگیریی‌و سۆسیال-میدیا له‌سه‌ر راپه‌ڕینه‌كان)، له‌هۆڵی د.عیزه‌دین مسته‌فا ره‌سوڵ، له‌هوتێل گراند میلینوم پێشكه‌شكرد.
له‌ده‌ستپێكیشدا، مه‌لا به‌ختیار، سه‌رنجی ئاماده‌بووانی كۆڕه‌كه‌ی بۆ كتێبی (شۆڕشی كوردستان‌و گۆڕانكارییه‌كانی سه‌رده‌م) راكێشا، كه له‌ساڵی (1988-1989) نوسیوێتی، كه تیایدا دوو حه‌قیقه‌تی خستۆته‌ڕوو:
یه‌كه‌م-(له‌دوای جه‌نگی سارد، شۆڕشی چه‌كداری وه‌ك ستراتیج له‌مێژوودا كۆتایی پێهاتووه) و رونیكرده‌وه كه له‌وكاته‌وه بۆ ئێستا له‌نوسینی كیتێبه‌كه‌ی كه سی ساڵ ده‌كات، هیچ شۆڕشێكی چه‌كداری ستراتیجی خۆی به‌دینه‌هێناوه.
حه‌قیقه‌تی دووه‌میش: (خه‌باتی شاخه‌كان، یان راپه‌ڕینی شاره‌كان‌و تیایدا تێزێكی نوێ ده‌خاته‌ڕوو، به‌ناوی راپه‌ڕینی به‌رده‌وام)، كه تیایدا وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤێك جه‌ختی لێده‌كاته‌وه، كه: بێ پێچ‌و په‌نا ده‌ركه‌وت ئه‌گه‌ر رێبازی هه‌ڵه بگیرێته‌به‌ر، چه‌كی قورس‌و توانای زۆر میلله‌تان رزگار ناكات! به‌ڵام كه رێبازی راست گیرایه‌به‌ر، میلله‌ت به نه‌به‌ردی به‌رد، رزگاری ده‌بێت‌و ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد: شۆڕشی چه‌كداری نه‌ك خه‌ڵكی رانه‌په‌ڕاندووه، به‌ڵكو په‌كیشی خستووه.
اپه‌ڕینی به‌رده‌وام، چه‌مكی بنچینه‌یی هه‌یه‌و نابێ به‌هیچ كلۆجێك، نه پێش‌و نه‌پاش راپه‌ڕین ببه‌سترێته‌وه به‌خه‌باتی چه‌كداری‌و له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه پرسیاری ئه‌وه‌یكرد: ئایا ئێستا له به‌غداد، لوبنان، جه‌زائیر، سودان‌و شیللی خه‌باتی چه‌كداری هه‌یه‌و هه‌بوو؟ به‌ڵام ئه‌وه‌تا ده‌بینین یه‌ك چه‌كدارو پێشمه‌رگه‌و گه‌ریلاشیان نییه، به‌ڵام راپه‌ڕیوین‌و له‌هه‌ندێكیاندا حكومه‌ته‌كانیان گۆڕیوه‌و له‌باقییه‌كه‌شیدا ده‌یگۆڕن.
له‌و ده‌روازه‌یه‌شه‌وه، مه‌لا به‌ختیار، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كاتێك ئه‌و كتێبه‌ی نوسیوه، بابه‌تێك به‌ناوی جیهانگیری نه‌بووه‌و هێشتا رووخساری سه‌رده‌مێكی نوێ له‌جیهاندا له‌لایه‌ن تیۆرسین‌و سیاسه‌تمه‌داره‌كانه‌وه‌و سه‌ركرده گه‌وره‌كانه‌وه كه‌مه كه‌مه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كراو ده‌وترا (سیسته‌می نوێی جیهان)و وتی:
سیسته‌می نوێی جیهان زۆری نه‌خایاند، په‌ره‌یسه‌ند بۆ گلوبال‌و زۆرتر جیهانگیریی له‌دوای په‌یدابوونی ئینته‌رنێت‌و په‌ره‌سه‌ندنی ئینته‌رنێت به‌ره‌و سۆسیال میدیا، ئیتر جیهانگیری ته‌واوی دنیای ته‌نییه‌وه‌و رایگه‌یاند:
جیهانگیری ورده ورده، سنوری نیشتمان كۆتایی پێده‌هێنێت‌و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی‌و پیرۆزی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ڵده‌گێڕێته‌وه. خه‌باتی چینایه‌تیش هه‌رگیزاو هه‌رگیز وه‌كو جاران نامێنێت. په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌گۆرشێت‌و په‌یوه‌ندی تاك به‌خێزانه‌وه، به‌سیسته‌مه‌وه، به‌كۆمه‌ڵه‌وه، به‌چینه‌كه‌یه‌وه، به‌وڵاته‌كه‌یه‌وه‌و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر‌و هه‌موو جیهانیشه‌وه ده‌گۆڕێت.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه له‌دوای جه‌نگی سارده‌وه، چاره‌كه سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر جیهانگیری تێده‌په‌ڕێت، ده‌بینین هه‌موومان له‌ژێر كاریگه‌ری جیهانگیریداین.
له‌درێژه‌ی بابه‌ته‌كه‌یدا، مه‌لا به‌ختیار، هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه جیهانگیریی‌و سۆسیال میدیا، سۆسالمیدیاو جیهانگیری، دوو دیوی یه‌ك ئاراسته‌ن‌و ناتوانین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و دوو دیوه له‌یه‌كتری جیابكه‌ینه‌وه‌و وتی: مه‌حاڵه سۆسیال میدیا له‌جیهانگیریی ده‌ربكه‌ین‌و مه‌حاڵه جیهانگیری بتوانێ كاریگه‌رییه‌كانی خۆی دابنێت‌و ناشتوانێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌رگاكان بۆخۆی بكاته‌وه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان‌و بازاڕه‌كان كۆنتڕۆڵ بكات‌و وابكات هه‌موو تاكێك ببێت به بازاڕی ساغكردنه‌وه‌ی كاڵاكانی جیهانی. به‌َلكو هه‌موو كۆمه‌ڵێك، چینێك، توێژ‌و گروپێك له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنێت‌و ئۆنلاینه‌وه سیسته‌می نوێی جیهان بسه‌پێنن به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌م جیهانه‌دا.
پاشئه‌وه‌ی ئاماژه‌شی بۆ تێڕوانینه جیاوازه‌كان بۆ جیهانگیری كرد، مه‌لا به‌ختیار، رایگه‌یاند:
هیچ تاكێك نییه له‌سه‌ر ئاستی دنیا، به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان نه‌كه‌وتبێته ژێر كاریگه‌ری سیسته‌می جیهانگیریی‌و كاڵا نوێ چه‌شنه‌كانی سه‌رمایه‌داریی‌و كۆمپانیاكانی ئێستا به‌كارنه‌هێنێت‌و وتی: جیاوازی ئه‌م دنیایه‌و شۆڕشه‌كه‌ی ئێمه له‌وه‌دایه، له‌شۆڕشه‌دا ئێمه به ته‌ته‌ر ئیشمان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا به‌تویته‌ر ئیشده‌كه‌ین! وتیشی:ئێستا ئێمه له‌م دنیایه‌دا ده‌ژین‌و ئه‌م دنیایه‌ش ته‌نها گیرفانمان ناگۆڕێت، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان ناگۆڕێت، ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی‌و چینایه‌تیمان، ئایدلۆجیا‌و فه‌لسه‌فه‌مان ناگۆڕێت، به‌ڵكو چۆنێتی بڕیاردانمان ده‌گۆڕێت‌و بڕیاری چاره‌نوسسازمان پێده‌دات.
رونیشیكرده‌وه: ئه‌گه‌ر ئێستا له‌ناو به‌شێك له‌راپه‌ڕیوانی عیراقدا راپرسییه‌ك بكه‌یت‌و بڵێیت: فه‌لسه‌فه‌ت چییه؟ ده‌ڵێ نیمه. ئایدۆلۆجیت چییه؟ نیمه. سه‌ر به‌چ حزێكی؟ نیمه. كاریزما له‌پشتی تۆوه كێیه. نیمه. كام سه‌ركرده، وه‌زیر، سه‌رۆك وه‌زیران به‌دڵه، هه‌ر ده‌ڵێ نیمه. ده‌بینی هیچ كام له‌مانه‌ی نییه! به‌ڵام لێی بپرسه دژی گه‌نده‌ڵیت؟ هه‌ر هه‌موویان ده‌ڵێن: به‌ڵێ.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش داینه‌مۆكه‌ی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵییه‌و داوای دادپه‌روه‌ری ده‌كات. واته ئێستا سیاسه‌ت، هاتنه سه‌ر شه‌قام، راپه‌ڕین، خۆپیشاندان، گۆڕینی هاوكێشه‌كان، سیسته‌مه‌كان، حكومه‌ته‌كان، هیچی پێویستی به‌وه نییه شانه‌و پۆل‌و لق‌و ناوچه‌ی بۆ كۆبكه‌یته‌وه، ئه‌وانه‌ی ئێستا خۆپیشاندان ده‌كه‌ن له‌به‌غداد ته‌له‌فزیۆنیان نییه، سایتیان نییه، رۆژنامه‌و ئێزگه‌یان نییه، به‌ڵام گیرفان‌و ئینته‌رنێتیان هه‌یه، فه‌یسبوك‌و تویته‌ریان هه‌یه‌و له‌و باره‌یه‌وه جیاوازییه‌كانی راپه‌ڕینه‌كانی لوبنان‌و عیراقی رونكرده‌وه‌و هێمای بۆ ئه‌وه‌كرد، كه چ سه‌ركرده‌و كاریزمایه‌ك ئه‌وه‌ی پێده‌كرێت كه ئێستا له لوبنان‌و عیراق‌و جه‌زائیر هه‌یه‌و له‌سودانیش هه‌بوو؟
جه‌ختیشیكرده‌وه: ئێمه وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك، بمانه‌وێ یان نا، به‌كرده‌وه مه‌حكومین به‌م گۆڕانكاریانه، به‌زانیارییه‌كانی، به ته‌كینكی، به پڕوپاگه‌نده‌و به‌میدیای، به‌ئابوری، به‌سیسه‌م‌و به‌ئاراسته‌كه‌شی به‌هیچ شێوه‌یك ناتوانین له‌مه‌حكومییه‌تی جیهانگیریی‌و له‌كاریگه‌رییه‌كانی سۆسیال میدیا ده‌ربازمان بێت‌و وتی: ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌یه: حزبه‌كانمان، حكومه‌ته‌كه‌مان، له‌م رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته ئایا چاوه‌ڕوانده‌كه‌ین، رووداوه‌كان به‌جێمان بهێڵن! یاخود به‌دیراسه كراوی و به‌ره‌خنه له‌خۆگرتن‌و به‌دانانی به‌رنامه‌یه‌كی رێك‌وپێك، به‌تێگه‌یشتن له‌سه‌رده‌مه‌كه‌و له‌بۆچوونه‌كانی، له‌پێداویستیی‌و كاریگه‌رییه‌كانی سه‌رده‌مه‌كه، ده‌توانین هاوئاهه‌نگی ئه‌م گۆڕانكاریانه بگۆڕێین.
وتیشی: ئه‌گه‌ر ده‌گۆڕێین، ئه‌وا بێگومان پێشده‌كه‌وین‌و ده‌توانین كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ناگۆڕێین ئه‌وا هه‌ر حكومه‌ت‌و حزبێك نه‌گۆڕێت، مه‌رج نییه به‌ڕاپه‌ڕین له‌ناو ببرێت، به‌ڵكو به‌هه‌ڵبژاردن كۆتایی پێدێت‌و متمانه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه‌و ته‌ئكیدیشی كرده‌وه:
له‌م سه‌رده‌مه‌دا ئه‌وه نه‌ماوه ته‌كنیكه‌كه‌ی به‌كاربهێنیت‌و فه‌لسه‌فه‌كه‌ی، كاریگه‌رییه سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی فه‌رامۆش بكه‌یت.
مه‌لا به‌ختیار، هه‌ر له‌درێژه‌ی كۆڕه‌كه‌یدا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد له‌ئایینده گۆڕانكاری چه‌شناوچه‌شنی زۆر له‌ئێستا زیاتر دێته پێشه‌وه، بۆیه ده‌بێ حكومه‌ته‌كه‌مان، وه‌زاره‌ته‌كانی خوێندنی باڵا‌و په‌روه‌رده، نیوه‌ی ئه‌ركه ستراتیجییه‌كانیان ده‌بێ نه‌وه‌كانمان به‌م دنیایه ئاشنا بكه‌ین‌و له‌ڕووی سایكۆلۆجی، كۆمه‌ڵایه‌تی ئاماده‌بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی توشی شۆك نه‌بین‌و به‌ئاماه‌یی بچینه ناو ئه‌و دنیایه‌ی كه هه‌ر ده‌چین‌و وتی: هه‌ر وڵاتێك، كۆمه‌ڵێك، شارێك، ده‌وڵه‌ت‌و سیسته‌مێك، حكومه‌ت‌و په‌رله‌مانێك، بیه‌وێ نه‌چێته ناو ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه دنیای ته‌نیوه، بێگومان وێران ده‌بێت.
هاوكات ته‌ئكیدیشی كرده‌وه، ئه‌م گۆڕانكارییانه قه‌ده‌ری ئێمه‌یه‌و ئه‌م قه‌ده‌ره‌ش وه‌كو قه‌ده‌ری ئیستیعماری كۆن نییه، كه به بزوتنه‌وه‌یه‌كی نیشتمانی‌و چه‌كداری به‌رپا بكه‌ین‌و چۆنمان بوێت ئاراسته‌ی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی والیێبكه‌ین. یان به‌حزیی چینایه‌تی‌و نه‌ته‌وه‌یی هاوكێشه‌كان به‌ئاره‌زوی خۆمان بگۆڕین. نه‌خێر، حزبه‌كان‌و سیسته‌مه‌كانیش ده‌بێ بچینه ناو ئه‌و گۆڕانكاریانه، چونكه هیچ كه‌ره‌سته‌یه‌كی ئه‌م سه‌رده‌مه نییه حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت بتوانێت فه‌رامۆشی بكات‌و حزبه‌كانیش ده‌بێ په‌روه‌رده‌ی فیكریی‌و فه‌لسه‌فیان ئاماده‌بكه‌ن‌و وتی: گومانتان نه‌بێ له‌وه هه‌ر حزبێك، هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك، به‌رپه‌رچی ئه‌م گۆڕانكاریانه بداته‌وه، ئه‌وا ئه‌و حزبه، ئه‌و ده‌وڵه‌ته، ئه‌و سیسته‌مه، ئه‌و حكومه‌ته تێكوپێك ده‌شكێ.
له‌كۆتایی كۆڕه‌كه‌شیدا، مه‌لا به‌ختیار، سیاسه‌تمه‌دارو رۆشنگه‌ر، به‌ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له‌مێژووی رابردوو، ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له‌مێژوودا كراون‌و له‌ده‌ستدانی ده‌رفه‌ته‌كانیش، رایگه‌یاند:
هه‌لومه‌رجی جیهانی، سه‌ره‌نجامی جیهانگیریی‌و سۆسیال میدیا ئه‌و مه‌ترسییه‌ی نییه، تراجیدیای گه‌وره‌مان توش ببێت وه‌كو ئه‌نفال كیمیاباران‌و ئه‌و مه‌ترسییه له‌مێژوودا كۆتایی هاتووه. لایه‌نیكه‌م لێره‌و له‌رۆژئواش هه‌روایه‌و ده‌ركه‌وت كه ئه‌مریكا بڕیاریدا هێزه‌كه‌ی بكشێنێته‌وه چ هه‌ڵاو به‌رده‌یه‌ك له‌سه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مریكا‌و چ فشارێكی له‌سه‌ر دروستبوو. بۆیه رای گشتی، رای گشتییه‌كی پڕ له‌سۆزه به‌رامبه‌رمان‌و خوێندنه‌وه‌م وایه تراجیدیای گه‌وره روناداته‌وه، به‌ڵام ئێمه‌ش ناتوانین به‌ئه‌قڵیه‌تێكی كوردایه‌تی كلاسیكی له‌سه‌رده‌مه‌كه، حزبه‌كانی هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان، ناتوانن ده‌رفه‌ته‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه له‌جیهانگیریی‌و سۆسیال میدیا له‌سه‌رشه‌قام‌و گۆڕاوی زهنیه‌تی خه‌ڵك‌و ساكۆلۆجیاو به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك، كه دیدی نه‌ته‌وه‌یی، چینایه‌تی وه‌كو جاران نه‌ماوه‌و ده‌بێ بزانین چۆن خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانكاریانه‌دا ده‌گونجێنین. بۆیه هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌ك له‌سه‌ركرده‌كانی به‌شه‌كانی كوردستان، بیرله‌وه‌نه‌كاته‌وه به‌شێكی گرنگی ستراتیجه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانكاریانه‌دا بگونجێنێ، ئه‌وا بێگومان هه‌ر ده‌رفه‌ت دێت‌و له‌ده‌ستمان ده‌چێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بگۆڕێین له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كان، ئه‌وا ده‌رفه‌ت ده‌قۆزینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌گۆڕێین، ئه‌وا گۆڕانكارییه‌كان به‌جێمانده‌هێڵن‌و ساڵانی ئایینده‌ش ساڵانی گۆڕانكاری ده‌بێت.
وتیشی: ئه‌م توانایه‌ی له‌به‌شه‌كانی كوردستان هه‌یه، چ توانای شۆڕشگێڕانه‌و هێزی چه‌كداری شۆڕشگێڕانه كه ماوه، پاشماوه‌ی كۆتایی دوا قۆناغی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی ئێمه‌یه‌و دوا وزه‌و دوا هه‌لی سوود وه‌رگرتنه بۆ خه‌باتی شۆڕشگێڕانه، ئه‌گه‌ر ئه‌م خه‌باتی شۆڕشگێڕییه‌ی كه هه‌مانه، ئه‌م حزبانه‌ی كه هه‌مانه، ئه‌م ئینرژییه ئایدۆلۆژی‌و فه‌لسه‌فییه‌ی كه هه‌مانه، ئه‌م سۆزی نه‌ته‌وایه‌تییه‌ی كه هه‌مانه، ئاراسته‌كه‌ی نه‌گونجێنین له‌گه‌ڵ ئاراسته گۆڕاوه‌كانی كه دێته پێشه‌وه له‌مه‌ودوا له‌هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان‌و له‌هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌شه‌كانی كوردستانیان له‌ناودایه، ئه‌گه‌ر نه‌یسازێنین‌و موتوربه‌ی نه‌كه‌ین له‌ناویدا، به‌ئاراسته‌ی دیموكراتی نوێ، ئه‌وا شكستده‌خۆین.
PUKmedia تایبەت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25