riklam

ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و لیژنه‌ی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان كۆده‌بنه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 09:36 PM - 2019-11-09
.

.

ئه‌مڕۆ له‌ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی كۆبونه‌وه‌ی فراوانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌ئاماده‌بوونی لیژنه‌ی روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.

 

زوهێر عوسمان جێگری یه‌كه‌می سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاندوه‌:"ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 9/11/2019 كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌میوانداری لیژنه‌ی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان كه‌ پێكهاتبوون له‌ ( عیماد ئه‌حمه‌د، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ، عه‌دنان حه‌مه‌ی مینا ، له‌تیف شێخ عومه‌ر ، بافڵ تاڵه‌بانی ، لاهور شێخ جه‌نگی) له‌هۆڵی شه‌هید شازاد سائیب له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی به‌رێوه‌چوو كه‌ دواین گۆرانكاری و پێشهاته‌ سیاسیه‌كانی تێدا تاووتوێكرا.

 

وتووشیه‌تی:"سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ ده‌ستپێكی رێزگرتن له‌ سه‌روه‌رانی نیشتیمان و پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌ك له‌لایه‌ن زوبێر عوسمان جێگری یه‌كه‌می سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی ده‌ستی پێكردو تێدا ئاماژه‌م بۆ ئه‌وه‌كرد"ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌ بارودۆخێكی گرنگ و هه‌ستیار دا بۆ كوردستان و یه‌كێتیی كه‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ مانگێكی ماوه‌ بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی چواره‌م و داوایشمان كرد له‌ به‌رێزان جێگرانی سكرتێری گشتی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له‌كات و واده‌ی خۆیدا له‌ 7/12 ئه‌مساڵ كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو پشتبه‌ستوو به‌ گیانی هه‌ڤاڵانه‌ كه‌ په‌یره‌وی ناوخۆ پێوه‌ر و بنه‌مای بێت ئه‌نجام بدرێت.

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:"  كه‌ له‌ماوه‌ی رابردوودا ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی هه‌موو هه‌وڵێكی داوه‌ و به‌رده‌وامیشه‌ بۆ بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ و سه‌رجه‌م كاره‌كانیشی ئه‌نجامداوه‌، له‌سه‌ر دۆخی عێراق و كوردستانیش.

 باسی له‌وه‌شكردوه‌:"ئه‌وه‌مان خسته‌ڕوو: عیراق له‌ دۆخێكی چاره‌نوسازدایه‌ و خۆپیشاندانه‌كان به‌رده‌وامه‌ و ده‌بێ هه‌موو گریمانه‌كان له‌ به‌رچاو بگرین و پریشكی ئه‌و ئاگره‌ به‌ر كوردستان نه‌كه‌وێت و به‌یه‌كریزی حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و یه‌ك وتاری ده‌توانین رووبه‌رووی هه‌ر پێشهات و گۆرانكارییه‌ك ببینه‌وه‌.

 

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket