riklam

سودێكی تری قاوه‌ ئاشكرا ده‌كرێت

هەمەرەنگ 08:47 PM - 2019-11-09
.

.

به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك قاوه‌ زۆر خواردن ده‌بێته‌ هۆكاری كه‌مبوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ی گورچیله‌.

 

بڵاوكراوه‌ی MedicalXpress  ئاشكرایكردوه‌:" له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زانایاندا كه‌ حه‌وت ساڵی خایاندوه‌، كه‌تیایدا 472 هه‌زار كه‌س به‌شداریان كردوه‌و 75% به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك قاوه‌ییان خواردوه‌".

 

رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" له‌و ماوه‌یه‌دا سێ هه‌زار كه‌س له‌وانه‌ی كه‌ قاوه‌یان نه‌خواردوه‌، تووشی شێرپه‌نجه‌ بوون، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ 50% تووشبوونی شێرپه‌نجه‌ له‌وانه‌ی كه‌ به‌رده‌وام قاوه‌ ده‌خۆن نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ له‌جه‌سته‌یاندا كه‌مبووه‌ته‌وه‌".

 

ئه‌وه‌ش زانراوه‌، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ی قاوه‌یان زۆر خواردووه‌ هاوكات مه‌ی و جگه‌ره‌و مادده‌ كحولیه‌كانیشیان خواردوه‌، به‌ڵام هیچ كاریگه‌ریه‌كی مه‌ترسیداری له‌سه‌ر جه‌سته‌یان نه‌بووه‌".

 

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket