مەلا بەختیار: دەبێت حزب و حكومەتەكانمان خۆیان لەگەڵ سەردەم بگونجێنن

مەلا بەختیار: دەبێت حزب و حكومەتەكانمان خۆیان لەگەڵ سەردەم بگونجێنن


9/11/2019 18:16:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

ئەمڕۆ لەهۆڵی عیزەدین مستەفا رەسوڵ لە هۆتێل گراند ملینیۆم، ناوەندی رۆشنگەریی چاودێر بە ناونیشانی (كاریگەری جیهانگیری و سۆشیال- میدیا لەسەر راپەڕینەكان)، كۆڕێكی بۆ مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رێكخست.

لەسەرەتای كۆڕەكەدا مەلا بەختیار باسی لە سەرهەڵدان و قۆناغەكانی جیهانگیری كردوو بۆچونە سەرەكیەكانی لەبارەی پێناسەی جیهانگیری خستەڕوو، هاوكات باسی لەكاریگەریەكانی جیهانگیری و سۆسیال- میدیا كرد لەسەر كۆی تاك و كۆمەڵ و بوارەكانی بازاڕ و ئابوری و سیاسی و كۆمەڵایەتی.

هەر لەو روانگەیەوە باسی خۆپیشاندانەكانی عیراقی كرد كە جیهانیگری و سۆسیال- میدیا چ كاریگەریەكی لەسەر راپەڕین و خۆپیشاندانەكان هەیە. لەوبارەیەوە وتی : خۆپیشاندەرانی عێراق نە تەلەڤزیۆنیان هەبوو نە سایت و نە رۆژنامە بەڵام، هەموویان گیرفانیان هەیەو مۆبایلیان هەیەو دەتوانن لەڕێگەی سۆسیال- میدیاوە چالاكیەكانی خۆیان ئەنجام بدەن.

لە وڵاتانی دیكەی وەكو لوبنان و جەزائیر و سودانیش هەر لەو رێگەیەوە گۆڕانكاری هاتونەتەدی، كە ئەوەی بە خۆپیشاندەران كراوە، بە هیچ حزب و سەركردەو كاریزمایەك نەكراوە، لەهەندێ وڵات دەوڵە ت و حكومەتەكانیان گۆڕی.

لەبارەی كاریگەریەكانی جیهانگیری و گۆڕانكاریەكانی سەردەمەكە لەسەر كۆمەڵی كوردی، مەلا بەختیار، وتی: ئێمە مەحكومین بە جیهانگیری و سۆسیال میدیا، ناتوانین خۆمانی لێ دەرباز بكەین، ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە كە حزبەكانمان و حكومەتەكانمان دەبێت بەرنامە دابنێن بۆ گۆڕانكاریەكان و لەگەڵ سەردەمەكەدا بگونجێن، ئەگەر نا لەڕێگەی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەكان یان لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە  حزب و حكومەتەكان دەگۆڕدرێن و لادەبرێن. بۆیە دەبێت ئامادەكاری بۆ ئەم گۆڕانكاریانە بكەین، چونكە شۆڕشی پەیوەندیەكان زۆر خێرایە، تەنانەت لە 10 ساڵی داهاتودا خێرایی پەیوەندیەكان 100 بەرابەر زیاتر دەبێت و كاریگەریەكانیشی زیاتر دەبێت، بۆیە دەبێت حكومەت و وەزارەتی پەروەردرەو  زانكۆكانی هەرێمی كوردستان بە بەرنامە و پرۆگرامێكی نوێوە تاكەكانمان بۆ ئەو گۆڕانكاریانە رابهێنن و ئامادەیان بكەن. سەردەمەكە وایە كە دەبێت حزب و حكومەتەكان بچنە ناو ئەو گۆڕانكاریانەوە، ناتوانن فەرامۆشی بكەن. گومانتان نەبێت لەوەی هەر حزب و دەسەڵاتێك بەرپەرچی ئەم گۆڕانكاریانە بداتەوە، ئەوا تێكوپێك دەشكێت.

لە بەشێكی دیكەی كۆڕەكەدا، مەلا بەختیار رایگەیاند: ئێمە نەتەوەیەكی بێ دەوڵەتین، سەركردەكانمان لە مێژودا هەڵەی گەورەیان كردوە، لە جەنگی جیهانی یەكەم و دوەمدا هەلمان لەدەستچوە، لەجەنگی سارددا هەلی زۆرمان لەدەستچوە، لە سیستمی نوێی جیهاندا باشترین و توانیمان بچینە ناو گۆڕانكاریەكان، بە تایبەتی لەدوای داگیركردنی كوەیت، دوای ململانێیەكی زۆر بەرەی كوردستانی چوە ناو خانەی بڕیاردانی جیهانی و عەقڵانیەتی سیاسی دەوری بینی و كورد لە میلیەتێكی فەرامۆشكراوەوە بوە میلەتێك كە حیسابی بۆ بكرێت. وتیشی: پێموایە ئێستا هەلومەرجی جیهانی بەجۆرێكە كە جارێكی دیكە مێژووی كورد بە تراتیژیای وەكو ئەنفال و كیمیاباران دوبارەنابێتەوە.

رایگشتی جیهانی پڕە لە سۆز بەرامبەرمان، بەڵام ئێمەش ناتوانین بە عەقڵیەتی كلاسیكی، لەناو ئەم هەموو گۆڕانكاریەدا خۆمان بگونجێین، ئەگەر سەركردایەتی سیاسی كورد لەگەڵ ئەم گۆڕانكاریەنەدا خۆیان نەگەوجێنن، ئەوا هەلی زۆرمان لەدەست دەچێت.

حزبە كوردستایەكان دەبێت خۆیان بۆ گۆڕانكاریەكان ئامادە بكەن، دەبێت ببەن بە بەشێك لە گۆڕانكاریەكانی سەردەمەكە، ئەگەر نەبن بە بەشێك لەو گۆڕانكاریانە شكست دێنن و هەلی زۆرمان لەدەست دەچێت.


PUKmedia  تایبەت

وێنە هەواڵ
  • image04
  • چوارتا.. رەشەبا دەیان درەختی لەڕەگ دەرهێنا

  • image04
  • .

  • image04
  • کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی

  • image04
  • 19ساڵ به‌سه‌ر گیانی سپاردنی شازاد سائیب تێده‌په‌ڕێت

  • image04
  • فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکات

  • image04
  • سێ ساڵ بەسەر كۆچی كاكە نەوە سەركردەو دەستەی دامەزرێنەری یەكێتیدا تێدەپەڕێت

  • image04
  • داقوق.. سوتاندنی دەغڵودانی جوتیارە كوردەكان

  • image04
  • چوار ساڵ به‌سه‌ر رێككه‌وتنی ده‌باشان تێده‌په‌ڕێت


                                           

فرێد تەیفن: دڵخۆشم لە كوردستان گۆڕەپانێكییان بەناوكردووم


فرێد تەیفن لەدیدارێكی ڕۆژنامەنووسیدا باسی كەس و كاری قوربانییانی چەكی كیمایی ساڵی 1988 دەكات و خۆشحاڵی خۆی رادەگەیەنێت لەبەرامبەر ئەو گۆڕەپانەی كە بەناویەوە ك...


  كۆبنهاگن.. خۆپیشاندانێك بۆ كاره‌ دوژمنكارانه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ كورد به‌ڕێوه‌چوو
  دانیمارك.. یه‌كێتی به‌شداری به‌خاكسپاردنی ته‌رمی مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌ كرد
                                           

ئه‌سه‌سه‌رد: ده‌بێت پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی بكه‌ین


سكرتێری ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئێستا پارتی بۆته‌ دوو باڵ و ئه&zwn...


  %63ی شه‌هیدانی كوردستان له سنووری سلێمانییه‌
  44 ساڵ لەمەوبەر کتێبخانەیەک سلێمانی روناککردەوە
                                           

خانەقین .. بەتەنیا بەرگری لە گوندەكەیان دەكەن

لەشەوی 15-5-2020، ژمارەیەك چەكدار هەڵیانكوتایە سەر گوندی موبارەك لەباشوری شاری خانەقین، كە یەكێكە لەنزیكترین گوندەكان لەناوەندی شارەكەوەو، دوای شەڕێكی نیو سەع...


  ده‌رئه‌نجامه‌كانی وازهێنان له‌خوێندن
  كورت و پوخت لەسەر تۆمەتەكانی پارێزگاری دهۆك


کاریکاتێر