riklam

چله‌ی ماته‌مینی نه‌قیب عوسمان ناسراو به‌هه‌ژار به‌ڕێوه‌چوو

ی.ن.ک‌‌ 05:25 PM - 2019-11-09
.

.

له‌هۆڵی ته‌وار كۆڕی چله‌ی ماته‌مینی نه‌قیب عوسمان ناسراو به‌هه‌ژار به‌ڕێوه‌چوو .
ئه‌مڕۆ 9-11-2019، له‌هۆڵی ته‌وار له‌شاری سلێمانی و به‌ئاماده‌بوونی حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان وخانه‌واده‌ی سه‌ربڵندی هه‌ڤاڵی كۆچكردوو ژماره‌یه‌ك لێپرسراوی حزبی وحكومی وهاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی، كۆڕی چله‌ی ماته‌مینی كۆچكردوو (نه‌قیب عوسمان مه‌حمود ئه‌مین ) ناسراو به‌(هه‌ژار) به‌ڕێوه‌چوو .

له‌كۆڕه‌كه‌دا وتاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌لایه‌ن حاكم قادر خوێنرایه‌وه‌و تیایدا دووباره‌ سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌و كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی كۆچكردوو ( نه‌قیب عوسمان )كردو خه‌بات و قاره‌مانێتی خانه‌واده‌و خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری عه‌سكه‌ری له‌سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خه‌باتدا به‌رز نرخاندو ڕایگه‌یاند: یه‌كێتی حزبی خه‌ڵكه‌و له‌خه‌ڵكه‌وه‌ دروستبووه‌و بۆ خه‌ڵك تێده‌كۆشێت، به‌تایبه‌ت بۆ كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان وهه‌ڤاڵانی كۆچكردو له‌گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری درێغی ناكات .

كۆچكردوو نه‌قیب (عوسمان مه‌حمود ناسراو به‌ هه‌ژار) له‌گوندی عه‌سكه‌ر له‌دایك بووه‌و  ساڵی 1979 په‌یوه‌ندی كردووه‌ به‌ڕێكخستنه‌كانی (ی.ن.ك) وساڵی 1982 بووه‌ به‌پێشمه‌رگه‌و به‌شداری ده‌یان داستانی گه‌وره‌ی كردووه‌و چل ڕۆژ له‌مه‌و به‌رو له‌ ڕۆژی 20-9-2019 به‌كاره‌ساتیكی دڵته‌زێن گیانی سپارد.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket