riklam

كۆسرەت ڕەسوڵ پیرۆزبایی لە موسوڵمانان دەكات

ی.ن.ک‌‌ 03:13 PM - 2019-11-09
.

.

كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەپەیامێكدا لەدایكبوونی پێغەمبەر (د.خ) لە موسڵمانان پیرۆز دەكات.

دەقی پەیامەكە...

بەناوی خوای گەورەو میهرەبان

بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د. خ) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی جیهان و موسڵمانانی كورد دەكەم و هیواخوازم ئەم یادە پیرۆزە ببێتە هەوێنی ئاشتی و پێكەوەژیانی نێوان نەتەوەو ئاینە جیاوازەكان و هەموومان پێكەوە كاربكەین بۆ ژیانێكی خۆشگوزەران و ئارام و لێكتێگەیشتن.

بەدەرفەتیشی دەزانم یادی لەدایكبوونی سەروەری مرۆڤایەتی و پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیانی بكەینە هەوێنی سەقامگیری لە ناوچەكەمان و بەڕێزگرتن لەبیروڕای یەكتر و جیاوازی ئایینی و نەتەوەیی دەتوانین ژیانێكی خۆشتر و ئاسوودەترمان هەبێت.


‎كۆسرەت ڕەسول عەلی
‎جێگری سكرتێری گشتی
‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان


PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket