riklam

گیسكه‌كه‌ی هه‌یاسی خاس

بابەتی گۆڕاو 02:30 PM - 2019-11-09
.

.

گیسكه‌كه‌ی هه‌یاسی خاس

-ئه‌وه‌ چی یه‌ نووسیوته‌ رۆڵه‌؟
+به‌گم داواكارییه‌كی به‌نده‌ی موخلیستانه‌ له‌ جه‌نابت
-ئه‌زانم داواكاری یه‌، به‌س ئه‌و ناوه‌ چی یه‌ ئیمزایه‌كت لێ داوه‌؟
+قوربان گیان نازناوی ئیداریی خۆمم نووسیوه‌. گیسكه‌كه‌ی هه‌یاسی خاس... چونکە كه‌ ئاره‌زووت لێ بێ به‌ قه‌د هه‌موو عاله‌م روو خۆش و به‌ لوتفیت، له‌ پڕێكدا ئه‌مهێنیته‌وه‌ سه‌ر سفر.. تێ ناگه‌م نازانم بۆ وات لێ هاتووه‌!!
-كوڕی باوكم هه‌ر من و تۆ وا نین.. هه‌رچی عیلاقاتی تیجاری و سیاسی دنیای ئه‌مڕۆیه‌ به‌و نه‌وعه‌ی به‌سه‌ر هاتووه‌. كه‌س له‌كه‌س تێ ناگا.. مه‌سه‌له‌ن ئێستا قوش هه‌یه‌ له‌و كابرا په‌مه‌ییه‌ تێ بگات.. ناوی چی یه‌؟! ترامپ
+نه‌وه‌ڵا ئوستاز... ئه‌ڵێن ژنه‌ قوربه‌سه‌ركه‌شی گیری خواردووه‌ به‌ ده‌ستی یه‌وه‌.. له‌ تۆ وایه‌ به‌ لای راستدا ئه‌ڕوات كه‌چی فڵق پێچ ئه‌كاته‌وه‌ به‌لای ئه‌ردۆغاندا.
-ئێ كه‌ ئه‌و وابێ ئیتر مه‌نعی من بۆ ئه‌كه‌ی.. ته‌حه‌ومولت هه‌بێ و ته‌واو
+ناچارم هه‌مبێ گه‌وره‌م.. به‌س هه‌ر چه‌ند ئه‌كه‌م ته‌حه‌مولی خۆمم پێ ناكرێ.. تا خوا حه‌زكات بێزارم
-له‌چی بێزاریت كوڕم؟
+بێزارم له‌وه‌ی كه‌ له‌و هه‌موو شته‌ بێزارم.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket