riklam

ئێران.. ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکە بەرزبوەوە

جیهان 12:43 PM - 2019-11-09
.

.

ژمارەی قوربانیانی ئەو بومەلەرزەیەی شەش پارێزگای ئێرانی هەژاندوە بۆ شەش کوژراو بەرزبوەتەوە.

بەپێی ئەو ئامارەی راگەیاندنەکانی ئێران بڵاویانکردوەتەوە، بەهۆی بومەلەرزەکەی پارێزگاكانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌رده‌بیل، گیلان، ئازه‌ربایجانی خۆرئاوا، زه‌نجان و قه‌زوین نزیکەی 312 کەس برینداربوون کە برینی 12 کەسیان سەختەو لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، کەهەر بەهۆی ئەو بومەلەرزەیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوەو زیان بە 370 گوندی سەر بەو شارانە گەیشتوەو لە گوندی ورنکش نزیکەی 30 ماڵ بەتەواوی وێران بوون.

گوڕی بومەلەرزەکە 5.9 پلەی رێکختەر بووە.


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket