riklam

ئاسۆ مامەند پیرۆزبایی لەموسڵمانانی كوردستان و كەركوك دەكات

ی.ن.ک‌‌ 11:08 AM - 2019-11-09
.

.

بەبۆنەی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری موسڵمانان حەزرەتی محمد (د.خ)، ئاسۆ مامەند ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی دووی كەركوك، لە پەیامێكدا پیرۆزبایی موسلمانانی جیهان بە گشتی و موسڵمانانی كوردستان و كەركوك بە تایبەتی دەكات، كە ئەمە دەقەكەیەتی:

یادی لە دایك بوونی پێشەوای مرۆڤایەتیی پێغەمبەر و نێردراوی خوا محەمەد (د.خ) لەسەر بێت لە موسلمانانی جیهان بە گشتی و موسڵمانانیی كوردستان و كەركوك بە تایبەتی پیرۆز‌ بێت.

پێغەمبەری خوا محەمەد (د.خ) لەسەر بێت، بۆ ئەوە نێردرا تاوەكو رەحمەت و خۆشەویستیی بڵاو بكاتەوە و ئەو زوڵم ستەم و نادادییەی كە هەیە نەهێڵێت، لەم سۆنگەیەوە ئەركی ئاینیی و مرۆڤایەتیی هەموو لایەكمانە كار بۆ جێبەجێكردنی ئەو پەیامە پیرۆزە بكەین و ئەو نادادی و ستەمە نەهێڵین.

بە پێویستیی دەزانیین لەم یادەدا تەئكید لەپەیامی برایەتیی و پێكەوە ژیانیی نێوان پێكهاتەكانی كەركوك بكەینەوە و رایبگەیەنیین: كە هەموو لایەك پابەندی ئاشتیی كۆمەڵایەتیی پێكهاتەكان بن و پەرەی زیاتری پێبدەن و كار‌ بۆ نەهێشتنی جیاوازییەكان بكەن و لە ژێر‌ هیچ بارودۆخێكدا لە باری نەبەن.

دووبارە یادی لە دایك بوونی پێشەوای مرۆڤایەتیی محەمەد (د.خ) لەسەر بێت لە هەموو لایەك پیرۆز‌ بێت

ئاسۆ مامەند

ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی دووی كەركوك

PUKmedia تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket