riklam

پاش پەنجا ساڵ هاوسەرگیری كۆتایی بەژیانیان دەهێنن

جیهان 09:53 PM - 2019-11-08
.

.

چەند رۆژێك لەمەوبەر  فرانسوا بۆشێ و هاوژینەكەی  فرانسین میسییە دانیشتووی شاری لاڤاڵ لە هەرێمی كوێبیك، لە دوای 50 ساڵ پێكەوە ژیان بڕیاریاندا بەڕێكاری یاسایی و هاوكاری پزیشك  كۆتایی بەژیانی  هاوبەشی خۆیان بهێنن .

ئەم ژن و پیاوە كە ماوەی پەنجا ساڵە وەكو خێزانێك پێكەوە دەژین ساڵانێكە تووشی نەخۆشی گورچیلە هاتوون، بەردەوام لە نەخۆشخانە چارەسەری شووشتنی گورچیلەیان بۆ ئەنجام دەدرا، بەڵام لەم دووایەدا بەهۆی لاوازی و سستی گورچیلەكانیان باری تەندروستیان زۆر ناجێگێر بوون بۆیە هەردووكیان  بڕیاریاندا سوود لەیاسای پەرلەمان سەبارەت بەمردنی ئارەزوومەندانە وەربگرن و چییتر نایانەوێت درێژە بەو ژیانە سەختە بدەن داوایان لە پزیشكی نەخۆشخانەكە كرد بەرەزامەندی خۆیان هاوكارییان بكەن و كۆتایی بە ژیانیان بهێنن.

 دوای جێبەجێكردنی رێكارە یاساییەكان بە ئامادەبوونی پزیشك و كەسوكاریان بەتایبەتی جان بۆشیی كوڕی پۆشی لەماوەی چەند چركەیەكدا هەردووكیان  لەهەمان ژووردا كۆتایی بە ژیانیان هێنرا .

فرانسوا بۆشێ چەند خولەكێك پێش مردنی نامەیەكی خۆشەویستی بۆ هاوژینەكەی نووسی و تیایدا ئاماژەی بەخۆشی ژیانی پەنجا ساڵەی لەگەڵ هاوسەرەكەیدا كردو میسێیەی هاوسەریشی بە جوانترین مرۆڤی سەر زەمین وەسف كرد، بۆشیی لە كۆتایی نامەكەیدا هیوای خواست جان ی كوڕیان بەهەمان شێوە لەگەڵ هاوسەرەكەی پەنجا ساڵ بە خۆشی بژێت .

 جێی ئاماژەیە لەهەرێمی كێبیك ساڵانە زیاتر لە 500 هاوڵاتی نەخۆش چاوەڕوانی وەرگرتنی گورچیلە دەكەن كە خەڵكانێك  ئارەزوومەندانە گورچیلەی خۆیان بەو كەسانە دەبەخشن كە مەترسی ژیانیان لەسەرە.

 تەنانەت هەندێكیان بەهۆی چاوەڕوانی ماوەیەكی زۆر پێش  وەرگرتنی گورچیلەیان كۆچی دوایی دەكەن . بەپێی یاسای پارلەمانی فیدرالی كەنەدا هەر كەسێك پێش مردنی بۆی هەیە ئەندامیكی جەستەی لەشی بە نەخۆشیكی دیكە ببەخشێت یەمەرجێك ئیمزای بكات كە دوای مردنی ئەندامێكی جەستەی بە نەخۆشێك دەبەخشێت .

PUKmedia عوسمان عەلی- كەنەدا

س/ ئاژەنسەكانی كەنەدا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket