riklam

پەرلەمان پیرۆزبایی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر (د.خ) دەكات

کوردستان 08:43 PM - 2019-11-08
.

.

بەبۆنەی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری موسڵمانان حەزرەتی محمد (د.خ)، سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكات و خوازیارە گەڕانەوەی ئەو یادە پیرۆزە ببێتەمایەی زیاتری پێگیربوون بە ئاكارە بەرزە مرۆییەكانی ئەو زاتە پیرۆزە، ئەمەش دەقی پەیامەكەیە:  

بەبۆنەی هاتنەوەی یادی لە دایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام، حەزرەتی محمد (د.خ)  جوانترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەین، خوازیارین گەڕانەوەی ئەو یادە پیرۆزە ببێتەمایەی زیاتری پێگیربوون بە ئاكارە بەرزە مرۆییەكانی ئەو زاتە پیرۆزە.

حەزرەتی محمد (د.خ) هەروەك لە قورئانی پیرۆز وەسفی كراوە (وٳنك لعلی خلق عڤیم) نموونەی ڕەوشتبەرزی و پاكی و بێگەردی بووە، كۆمەڵێك بەهای بەرزی مرۆڤایەتی لە دڵ و دەروونی ملیۆنەها مرۆڤ چەسپاندووە، بەم بۆنە پیرۆزەوە داواكارین لە یەزدانی مەزن خۆشی و ئاشتی و تەبایی باڵ بەسەر كوردستان و عێراق و هەموو جیهاندا بكێشێت و ئەم یادكردنەوەیە هۆكارێك بێت بۆ هێنانەكایەوەی ئاشتەوایی زیاتر بۆ عێراق و ناوچەكە و هەموو جیهان.

دووبارە ئەو یادە لە سەرجەم موسڵمانان پیرۆزبێت.

سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان
2019/11/8

PUKmedia راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket