ڕێوڕه‌سمی خولی نۆیه‌می ده‌رچوانی زانكۆی زاخۆ به‌ڕێوه‌چوو
کوردستان 05:43 PM - 2019-11-08.
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێمان ده‌ڵێن سنوری پارێزگای دهۆك پێویستیه‌كی زۆری به نوژداره، له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌و داتایانه‌ش ساڵی ڕابردو به‌سیستمێكی مۆدێرن كۆلێجی پزیشكی گشتی له زانكۆی زاخۆ كرایه‌وه، كردنه‌وه‌ی ئه‌م كۆلێجه‌ش بۆ شاری زاخۆ و ته‌واوی ده‌ڤه‌ره‌كه له‌ڕوی ته‌ندروستییه‌وه گرنگی خۆی هه‌یه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕێكه‌وتی (٨/١١/٢٠١٩) به چاودێری و ئاماده‌بونی د. ئارام محمد قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و پارێزگاری دهۆك و لێپرسراوان و مامۆستایانی زانكۆ و ده‌رچوان و كه‌سوكاره‌كانیان، ڕێوڕه‌سمی خولی نۆیه‌می ده‌رچوانی زانكۆی زاخۆ له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زاخۆ به‌ڕێوه‌چو، كه تیایدا (١٠١٥) ده‌رچو بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان له (٢٧) به‌شی زانستی جیاجیا پێبه‌خشرا.
له وته‌یه‌كدا به‌ناوی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م ده‌رچوانی زانكۆی زاخۆ، د. ئارام محمد قادر ڕایگه‌یاند: جێگه‌ی شانازییه ئه‌مرۆ له شاری زاخۆكا ده‌لال له گه‌رنه‌ڤاڵی ده‌رچوونی پۆلێكی نوێ له ده‌رچوان له‌گه‌ڵتاندام، پیرۆزبایی له هه‌موو ده‌رچوان و خانه‌واده‌كانیان ده‌كه‌م، پیرۆزبایی له شاری زاخۆ ده‌كه‌م، كه ئه‌م شاره مه‌ڵبه‌ندی بیری پێشكه‌وتووخواز و كوردایه‌تی و خه‌بات و قوربانیدانه، هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رۆكی زانكۆ و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ ده‌كه‌م كه ماندوبون له پێگه‌یاندنی ئه‌م پۆله گه‌نجه.
د. ئارام محمد قادر وتیشی: زانكۆی زاخۆ له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا توانیویه‌تی هه‌نگاوی گرنگ بنێ و له‌ڕوی گه‌شه‌پێدانی كواڵیی خوێندن و بنیادنانی كامپه‌س و ژێرخان و پێداویستییه زانستییه‌كان، جێگه‌ی شانازیشه له‌ڕیزبه‌ندی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا توانیویه‌تی پێگه‌یه‌كی به‌رچاوی هه‌بێت و له ساڵی خوێندنی ڕابردوشه‌وه توانی كۆلێجی پزیشكی گشتی دابمه‌زرێنێت و به‌سیستمێكی مۆدێرن پرۆسه‌ی خوێندن له‌م كۆلێجه ده‌ستپێبكات.
وه‌زیری خوێندنی باڵا وتیشی: كردنه‌وه‌ی كۆلێجی پزیشكی گشتی بۆ شاری زاخۆ و ته‌واوی ده‌ڤه‌ره‌كه گرنگی خۆی هه‌یه، داتاكانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێمان ده‌ڵێن كه سنوری پارێزگای دهۆك پێویستیه‌كی زۆری به نوژداره‌و ده‌بێت زانكۆكان له‌م ڕوه‌وه وه‌ڵامی پێداویستییه‌كانی بازاری كار بده‌نه‌وه .
له‌باره‌ی پشتیوانی و هه‌ماهه‌نگی كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت، د. ئارام محمد قادر ڕایگه‌یاند: پشتیوانی ته‌واوی زانكۆكه‌تان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ له‌هه‌ردو كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌كان و ناوه‌رۆكی پرۆگرامه‌كانی خوێندن زیاتر ببه‌ستینه‌وه به‌پێداویستییه‌كانی بازاڕی كار‌و، گرنگی به‌و كارامه‌ییانه بده‌ین كه ده‌رفه‌تی كاری زیاتر بۆ ده‌رچوانمان فه‌راهه‌م ده‌كات و له‌گه‌ڵ توانا‌و پۆتێنشیاڵی ئابووری ناوچه‌كه‌دا ده‌گونجێ.
هه‌ر له وته‌كه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: ئێمه پابه‌ند ده‌بین به جێبه‌جێكردنی پلان و كارنامه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان، هه‌روه‌ها پابه‌ند ده‌بین به‌هه‌مو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه به‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان‌مان داوه، به‌ش به حاڵی خۆم له ڕۆژی ده‌ستیبه‌كاربوونم تا ئێستا ده‌رگام كراوه بووه بۆ مامۆستایان و خوێندكاران و فه‌رمانبه‌رانی زانكۆ و بۆ هه‌مو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، به‌ڵێن بێت به‌رده‌وام ده‌بم له گوێگرتن له سه‌رنج و تێبینی و داواكارییه‌كای كۆمیونیتی ئه‌كادیمی هه‌رێمه‌كه‌مان و هه‌موو كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پێكه‌وه گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
هه‌ر له ئاهه‌نگی نۆیه‌مین خولی ده‌رچوانی زانكۆی زاخۆ، د. له‌زگین عه‌بدی سه‌رۆكی زانكۆی زاخۆ له وته‌یه‌كدا ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد بۆ پرۆژه‌و پلانه‌كانی به‌ئاراسته‌ی به‌ره‌و پێش بردنی ره‌وشی خوێندنی باڵا له كوردستان و بایه‌خدان به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی و توێژینه‌وه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی مامۆستا‌و خوێندكاران، هه‌روه‌ك ئاماژه‌شی به ژماره‌ی فاكه‌ڵتی و كۆلێژ و به‌شه‌كانی زانكۆ كرد‌و رایگه‌یاند، زانكۆی زاخۆ له ٣ فاكه‌ڵتی و ٤ كۆلێژ پێكهاتووه.
PUKmedia به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌ت
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19