riklam

ئه‌ڵمانیا.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ ده‌یان كه‌س گیریان خواردووه‌

جیهان 03:46 PM - 2019-11-08
.

.

ئه‌مڕۆ8ی تشرینی دووه‌می2019به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كانێكی مه‌عده‌نی له‌ناوچه‌ی "تویتشنتاڵ"له‌هه‌رێمی زاكسنی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌لای كه‌مه‌وه‌ دوو كه‌س برینداربوون و 35 كه‌سی تریش له‌ قوڵایی 700 مه‌تردا ماونه‌ته‌وه‌ به‌پێی لێدوانی وته‌بێژی به‌دواداچونی شاری هاله‌ ئه‌و كرێكارانه‌ی كه‌ له‌و قوڵاییه‌دا ماونه‌ته‌وه‌ له‌ژورێكی ئه‌مین و پارێزراودان و ئۆكسجینی پێویستی تێدایه‌وله‌تواناشیاندایه‌ له‌ماوه‌ی داهاتودا له‌ڕێگه‌ی ڕاڕه‌وێكی پارێزراوه‌وه‌ له‌و كانه‌ بێنه‌ ده‌ره‌وه‌.لای خۆشیه‌وه‌ وته‌بێژی پۆلیسی هاله‌ ڕایگه‌یاند هێزه‌كانی باری شارستانی بۆ به‌فریاوه‌چونی گیرخواردوه‌كان به‌چری له‌هه‌وڵدان.به‌پێی زانیاریه‌كان ئه‌و كانه‌ وه‌ك ئه‌مبار بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی مه‌عده‌نی به‌كارهاتووه‌و له‌ ساڵی  1982 وه‌ كاره‌كانی ڕاگیراوه‌و له‌ 15 ساڵی ڕابردوشدا چالاك كراوه‌ته‌وه‌و له‌ 80  ساڵی ڕابردوشدا ماده‌ی"پۆتاس"ی لێده‌رهێندراوه‌.

PUKmedia شیهاب عوسمان –ئه‌ڵمانیا
سه‌رچاوه‌/  ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket