هه‌فته بازاڕ ده‌بێته پاڵپشتی به‌رهه‌می ناوخۆیی
ئابوری 09:12 PM - 2019-11-07.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێم كردنه‌وه‌ی هه‌فته‌بازاڕ ده‌خاته به‌رنامه‌ی كاره‌وه دوای ئه‌وه‌ی بازاڕی پاییزه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ی به گونجاو هه‌ڵسه‌نگاندووه و هاوشێوه‌ی ئه‌م بازاڕه له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك له هه‌رێم ده‌كاته‌وه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی زیاتر له 2 ملیۆن تۆن به‌رهه‌می جوتیاران و پشتیوانیكردن له به‌رهه‌می ناوخۆیی.
ڕۆژی 17ی ئۆكتۆبه‌ر له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه پێشانگای (پاییزی هه‌ڵه‌بجه) كرایه‌وه، (120) جوتیاری سنووره‌كه ده‌یان جۆر به‌رهه‌می كشتوكاڵیی خۆماڵییان خسته ڕوو، كه هاوشێوه‌ی هه‌فته‌بازاڕه و له لایه‌ن هاووڵاتییانیشه‌وه پێشوازییه‌كی باشی لێ كرا و فرۆشیار و كڕیاریش ڕازی بوون.
نه‌جمه‌دین عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی باخداری له كشتوكاڵی هه‌ڵه‌بجه بۆ ״ئاژانس״ ده‌ڵێت: ״پێشانگاكه‌ی ئێمه 4 ساڵه به‌رده‌وامه و له‌م كاته‌دا كه زۆرێك له به‌رهه‌مه‌كان به تایبه‌ت به‌رهه‌می باخداری پێگه‌یشتوون، ئه‌مساڵ 120 جوتیار به‌شدار بوون، هه‌ر یه‌كێكیان كابینه‌یه‌كی هه‌بووه بۆ خستنه‌ڕووی به‌رهه‌مه‌كانیان״.
به گوێره‌ی ئه‌و ئاماره‌ی ده‌ستكه‌وتووه، له‌و 120 دووكانه‌دا زیاتر له 50 جۆر به‌رهه‌می كشتوكاڵی خۆماڵی هه‌بووه.
״به‌رهه‌می دووكانه‌كان خۆماڵی بوون و جوتیاره‌كه خۆی به‌رهه‌مه‌كه‌ی خستووه‌ته ڕوو، هاووڵاتیش لێی كڕیوه، ئه‌مه دۆزینه‌وه‌ی بازاڕه بۆ به‌رهه‌می جوتیاران، هاووڵاتییانیش به نرخێكی كه‌متر له‌به‌ر ده‌ستیاندا بووه״، نه‌جمه‌دین عومه‌ر وای وت.
دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی ورد، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ هاندانی جوتیاران و پشتیوانی له به‌رهه‌می خۆماڵی ״هه‌فته‌بازاڕ״ ده‌خاته به‌رنامه‌ی كاره‌وه تا له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم بكرێته‌وه.
حسێن حه‌مه‌كه‌ریم، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێم وتی: ״بازاڕی پاییزی هه‌ڵه‌بجه، نموونه‌یه‌كه له‌و بازاڕانه‌ی كه ئێمه كردوومانه به ئه‌وله‌ویه‌تی كاركردنمان و ده‌مانه‌وێت له هه‌موو پارێزگا و شار و چارۆچكه‌كاندا بكرێته‌وه و له وه‌رزه‌كاندا هه‌بێت״.
״ئه‌م بازاڕه، بۆ هه‌موو وه‌رزه‌كان گونجاوه كه هه‌فتانه، دوو ڕۆژ یان سێ ڕۆژ به‌رده‌وام بێت، به پێی پلانه‌كانمان ساڵی داهاتوو ئه‌م بازاڕه له هه‌موو پارێزگاكان و شاره‌كان داده‌مه‌زرێت״، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وای وت.
به پێی ئاماری وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ، ساڵانه 1 ملیۆن تۆن سه‌وزه‌وات به‌رهه‌می ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستانه، 80% پێویستیی ناوخۆیی پڕ ده‌كاته‌وه، یه‌ك ملیۆن تۆن گه‌نم به‌رهه‌می ساڵانه‌یه، 100 هه‌زار تۆنیش به‌رهه‌می ساڵانه‌ی میوه‌یه‌كه 20%ی پێویستیی ناوخۆ پڕ ده‌كاته‌وه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وتیشی: ״ئامانجی ئێمه دۆزینه‌وه‌ی بازاڕه بۆ به‌رهه‌می ناوخۆیی و بۆ ئه‌وه‌ی جوتیار ڕاسته‌وخۆ به‌رهه‌مه‌كه‌ی به نرخێكی هه‌رزانتر له عه‌لوه‌كانیش بفرۆشێت״.
״ساڵانه زیاتر له 2 ملیۆن تۆن به‌رهه‌می كشتوكاڵی به‌رهه‌م دێت له ناوخۆدا، جگه له‌وه‌ی كه به‌شی پێویستیی ناوخۆ ناكات، به‌ڵام له‌و كاتانه‌ی به‌رهه‌می خۆماڵی پێ ده‌گات، باج له‌سه‌ر هاورده‌ی هاوشێوه‌ی ناوخۆ زیاد ده‌كه‌ین، بۆیه به‌رهه‌می ناوخۆیی بازاڕی پێویسته״، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ وای وت.
لیژنه‌ی كشتوكاڵیش له په‌رله‌مانی كوردستان پلان و به‌رنامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به گرنگ ناو ده‌بات و، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه پشتیوان و هاوكار ده‌بن بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و بازاڕانه كه ده‌بێته بازاڕێكی میللی و هه‌موو جوتیارێكیش ده‌توانێت له‌و بازاڕه به‌رهه‌كه‌ی بخاته ڕوو.
یاسین خدر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له په‌رله‌مانی كوردستان وتی: ״هه‌فته‌بازاڕی ناوخۆیی به گرنگ ده‌زانین و له‌گه‌ڵ وه‌زیری كشتوكاڵیش ئه‌م بابه‌ته‌مان تاووتوێ كردووه و پشتیوانین تا ساڵی داهاتوو، له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێم بكرێنه‌وه״.
״دانانی باج و گومرگ له‌سه‌ر به‌رهه‌می هاورده كاریگه‌ریی باشی هه‌بووه، ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم به وردی كار له‌سه‌ر بابه‌تی باج بكات، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك به‌رهه‌م هه‌ن به قاچاخ هاورده ده‌كرێن״، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كوردستان وا ده‌ڵێت.
نموونه‌ی هه‌فته‌بازاڕ بۆ به‌رهه‌می جوتیاران سوودی بۆ هاووڵاتییانیش هه‌یه و ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی ده‌یكڕن لێی دڵنیان، هه‌نگاوه‌كه‌ش جێگه‌ی دڵخۆشی جوتیارانه.
عه‌دنان سۆفی، جوتیارێكی سنووری پارێزگای هه‌ولێره و خاوه‌نی 12 دۆنم زه‌وی كشتوكاڵییه، ده‌ڵێت: ״پلانی هه‌فته‌بازاڕ بۆ به‌رهه‌مه‌كانمان كارێكی باشه، چونكه به‌رهه‌مه‌كانی ئێمه ساڵانه به فیڕۆ ده‌درێت و له بازاڕ ساغ ناكرێنه‌وه، له عه‌لوه‌ی هه‌ولێر 9 كیلۆ كوله‌كه‌م داوه به هه‌زار دینار، ئه‌وه كه‌ی ساغكردنه‌وه‌یه״.
״زۆر جار فێڵ له كڕیار ده‌كرێت و به‌رهه‌می هاورده‌یان به نرخی خۆماڵی پێ ده‌فرۆشن، له كاتێكدا به‌رهه‌می خۆماڵیش به كه‌مترین نرخ له ده‌ستی ئێمه ده‌رده‌هێنن، بۆیه به‌و هه‌نگاوه دڵخۆشین كه خۆمان به‌رهه‌می خۆمان بفرۆشین״.
PUKmedia ئاژانس
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25