وه‌زیری خوێندنی باڵا: هه‌لی زیاتری خوێندنمان بۆ گه‌نجانمان ره‌خساندووه‌

وه‌زیری خوێندنی باڵا: هه‌لی زیاتری خوێندنمان بۆ گه‌نجانمان ره‌خساندووه‌


7/11/2019 20:38:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: باوه‌ڕمان وایه‌ وه‌به‌رهێنانی زیاتر له‌ كه‌رتی خوێندنی باڵا، فاكته‌ری سه‌ره‌كی بنیادنانی ئابوریه‌كی گه‌شه‌كردو و سیستمێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌قامگیره‌، كاریشمان كردوه‌ بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵێتی خوێندن و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ زانكۆكانمان و له‌هه‌وڵیشداین بۆ ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی خوێندنی زیاتر بۆ گه‌نجانه‌كانمان.

ئه‌و وته‌یه‌ی د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه‌ ڕێكه‌وتی (٧/١١/٢٠١٩) له‌میانی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا هات كه‌ به‌ ناوی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕێوڕه‌سمی ده‌رچوانی خولی بیست و چواره‌می زانكۆی دهۆك پێشكه‌شی كردو تیایدا (٤٠٠٧) رۆڵه‌ی وڵاته‌كه‌مان بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان له‌ (٦٨) به‌شی زانستی جیاجیا وه‌رگرت.

له‌سه‌ره‌تای وته‌كه‌یدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ناوی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی پیرۆزبایی له‌ ده‌رچوان و خانه‌واده‌كانیان و شاری دهۆك كردو، ده‌ستخۆشی له‌ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی زانكۆی دهۆك و مامۆستایانیش كرد كه‌ له‌ پرۆسه‌ی پێگه‌یاندنی ئه‌م گه‌نجانه‌ ماندوبون. بۆ ئه‌مه‌ش وتی شاری دهۆك جێگه‌ی شانازیمانه‌و خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه‌ش هه‌میشه‌ له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات و قوربانیداندا بون له‌ پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ڕه‌واكانی، گه‌له‌كه‌مان.

سه‌باره‌ت به‌ گه‌شه‌كردن و فراوانبونی زانكۆی دهۆك، د. ئارام محه‌مه‌د قادر وتی: زانكۆی دهۆك له‌ دوای دامه‌زراندنیه‌وه‌ به‌رده‌وام له‌ گه‌شه‌كردن و فراوانبووندا بوه‌، له‌ هه‌مانكاتدا له‌ ڕوی ژێرخان و كوالێتی خوێندن و بنیادنانی كامپه‌س و توانای مرۆیی و توێژینه‌وه‌ی زانستی  هه‌میشه‌ له‌ بره‌ودا بوه‌، یه‌كێكیش له‌ خه‌سڵه‌ته‌ دیاره‌كانی زانكۆی دهۆك كارایی ئۆفیس و فراوانی ڕه‌هه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و بونی چه‌ندین پرۆژه‌و پرۆگرامی هاوبه‌شه‌ له‌گه‌ڵ زانكۆو دامه‌زراوه‌كانی دونیا.

سه‌باره‌ت به‌ روئیاو پلانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی خوێندنی باڵا،  وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌مان خاوه‌نی روئیاو پلانی ڕونه‌ بۆ هێڵه‌ گشتییه‌كانی گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی خوێندنی باڵا، بۆ ئه‌مه‌ش پلانی حكومه‌ت به‌ رونی له‌ كارنامه‌ی كابینه‌ی نۆیه‌مدا ئاماژه‌ی پێكراوه‌و ورده‌كاری پلانی چوار ساڵی خوێندنی باڵاش گه‌ڵاڵه‌ كراوه‌، وتیشی: باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ وه‌به‌رهێنانی زیاتر له‌ كه‌رتی خوێندنی باڵا فاكته‌ری سه‌ره‌كی بنیادنانی ئابوریه‌كی گه‌شه‌كردو و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئارام و سیستمێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌قامگیره‌، هه‌ر بۆ ئه‌مه‌شه‌ كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی كواڵێتی خوێندن و فێركردن و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ زانكۆكانمان ده‌كه‌ین، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین ده‌رفه‌تی خوێندنی زیاتر بۆ گه‌نجانی وڵاته‌كه‌مان بڕه‌خسێنین، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌مساڵ توانیمان زیاتر له‌ (٩٧%)ی ده‌رچوانی ئاماده‌یی له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌ حكومییه‌كان جێگه‌ بكه‌ینه‌وه‌، و كرێی خوێندنی پارالێڵ و ئێواران و خوێندنی تایبه‌تیشمان دابه‌زاند، ئه‌م هه‌نگاوه‌مان بۆ فراوانكردنی هه‌لی خوێندن و چه‌سپاندنی بنه‌كامانی هه‌لی یه‌كسان و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌.



له‌ كۆتایی وته‌كه‌یدا د. ئارام محه‌مه‌د قادر به‌ ده‌رچوانی ڕاگه‌یاند: ڕێنماییه‌ نوێیه‌كانی خوێندنی باڵای ماسته‌رو دكتۆرا به‌ ئاراسته‌ی فروانكردنی هه‌لی خوێندن و ئاسانكاری له‌ پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن داڕێژراون، به‌ پێی ڕێنماییه‌ نوێیه‌كان ئێوه‌ی ده‌رچوانی ئه‌مساڵی زانكۆكانی كوردستان ئه‌وانه‌ی هێشتا دانه‌مه‌زراون ده‌توانن داواكاری بۆ خوێندنی ماسته‌ر پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كاته‌كانیان به‌كار بهێنن بۆ گه‌شه‌پێدانی لایه‌نی ئه‌كادیمی تواناكانتان.

هه‌ر له‌ ڕێوڕه‌سمی ده‌رچوانی زانكۆی دهۆك، د. موسڵیح دهۆكی سه‌رۆكی زانكۆی دهۆك له‌ وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌ پێكهاته‌ی زانكۆی دهۆك و هه‌وڵه‌كانی زانكۆ بۆ پێشخستنی ئاستی زانستی و په‌ره‌پێدانی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی نوێترین پرۆگرامی خوێندن بۆ ئاماده‌بوان خسته‌ڕو.

PUKmedia ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا

وێنە هەواڵ
  • image04
  • كرێكارێك له‌كاتی كڕینی كتێب له‌ پێشانگای نێوده‌وڵَه‌تی كتێب له‌ سلێمانی

  • image04
  • كۆنفرانسی كۆمیته‌كانی چه‌مچه‌ماڵ

  • image04
  • كۆنفراسی كۆمیته‌كان.. ده‌نگده‌ران ئازادانه‌ ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن

  • image04
  • پیرۆزبێت یادی 235 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سلێمانی

  • image04
  • .

  • image04
  • جوتیاره‌ نموونه‌ییه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رهه‌مه‌كانی ده‌باته‌ هه‌ولێر

  • image04
  • یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌هه‌ولێر

  • image04
  • كۆبوونەوەی لوتكە لەهەرێم بەڕێوەدەچێت


                                           

كۆمیتەی فەرەنسا كۆدەبێتەوە


لە ژیر  دروشمی  خۆنوێکردنەوە و یەک دەنگی كۆمیتەی فەرەنسا کۆبوونەوەی  خۆی  ئەنجام دا، ئەنجوومەنی  کۆمیتەی  رێکخستنەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە فەرەنسا&n...


  وەفدێكی كۆمیتەی بەریتانیا كەرتی لیڤەرپوڵ بەسەردەكاتەوە
  یۆنان.. كورد داكۆكیكاری هێنانه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیریی و چه‌سپاندنی دیموكراسییه‌
                                           

عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە


عومەر شێخ موس، سیاسەتمەداری كورد، كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو پشتتێكردنەی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان ئەگەر هەیە لە دژی هەرێمی كوردستانیش دووبارە ببێتەوە و دەشڵێت: ب...


  حاجی مەسیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك چیتر سەبرمان نەماوە
  موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: به‌ بارزانیم وت ڕیفراندۆم سودی بۆ كوردستان نابێت
                                           

سلێمانی كوانوی داهێنان و نوێگەری

لە هەوڵە بەردەوامەكانی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بۆزیاتر پتەوكردنی پردی پەیوەندی ڕایەڵەی نێوان كۆمەڵگاو زانكۆ، چالاكی وكۆنفرانس و كۆنگرەكانی زانكۆی سلێم...


  پزیشكێك: پیشەكەمان پێش ئەوەی بازرگانی بێت مرۆڤایەتییە
  101 ساڵ بەسەر راگرتنی جەنگی جیهانی یەكەم تێدەپەڕێت


کاریکاتێر