riklam

عادل عه‌بدولمه‌هدی: په‌له‌ بكرێت له‌ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2020

ئابوری 05:59 PM - 2019-11-07
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 7-11-2019، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: پێویسته‌ په‌له‌ بكرێت له‌ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2020 و پێویستیشه‌ داهاته‌ نه‌وتییه‌كان په‌ره‌پێبده‌ین تا بتوانین له‌ رێگه‌وه‌ پڕۆژه‌ی ستراتیجی له‌ وڵاتدا بنیات بنێین و هه‌لی كار بۆ هاووڵاتییان دابین بكه‌ین كه‌ ئه‌مه‌ ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه‌ ده‌بێت وه‌ك حكومه‌تی عیراق.

سه‌رۆك وه‌زیریان عیراق راشیگه‌یاند: بودجه‌ی 2020 ته‌نها ژماره‌ نییه‌، بۆیه‌ هه‌ كێشه‌یه‌ك له‌ بودجه‌ ئاسته‌نگی گه‌وره‌مان بۆ دروست ده‌كات.

وتیشی: زیادكردنی داهاته‌ نه‌وتییه‌كان به‌كێكه‌ له‌ ئامانجه‌كانمان، له‌ پاڵ ئه‌ویشدل په‌ره‌ به‌ كه‌رته‌كانی تری وڵات بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین داهاتی وڵات به‌ره‌و پێش ببه‌ین و خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆ هاووڵاتییانمان دابین بكه‌ین.

راشیگه‌یاند: وه‌ك حكومه‌ت له‌ ئێستادا ئه‌وله‌وییه‌ت ده‌ده‌ینه‌ دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌ سه‌ره‌كییه‌كان بۆ هاووڵاتییان، كه‌ پێشتریش به‌هۆی سه‌رقاڵبوون به‌ دابین كردنی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌كییه‌كان و كێشه‌ی ئه‌منی حكومه‌تی سه‌رقاڵًكردووه‌ كه‌ نه‌یتوانیوه‌ وه‌ك پێویست پڕۆژه‌ ستراتیجییه‌كان په‌ره‌پێبدات له‌ وڵاتدا، بۆیه‌ یه‌كێكی تر له‌ ئامانجه‌كانمان په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌ ستراتیجییه‌كان ده‌بێت كه‌ هه‌لی كار بۆ هاووڵاتییانی عیراق بره‌خسێنێت، كه‌ له‌ ئێستادا بێكاری كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هاووڵاتییانی وڵاته‌.

 هه‌روه‌ها وتی: له‌ 90% ی داهاتی ناوخۆی وڵات سه‌ره‌چاوه‌كه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌ بۆیه‌ ده‌مانه‌وێت له‌رێگه‌ی بره‌ودان به‌ كه‌رته‌كانی تر داهات زیاد بكه‌ین و له‌رێگه‌یه‌وه‌ په‌ره‌ به‌ پڕۆژه‌ ستراتیجییه‌كان بده‌ین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، قه‌رزه‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كانی عیراق رووی له‌ زیادبوون كردووه‌، بۆیه‌ ده‌بێت كار بۆ ئه‌وه‌ بكرێت به‌هه‌ده‌ردان كه‌مبكرێته‌وه‌و داهات زیادبكه‌ین و كار بۆ به‌گه‌رخستنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ وه‌ستاوه‌كان بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له‌و رێگه‌یه‌وه‌ هه‌لی كار بۆ هاووڵاتییانمان دابین بكه‌ین، چونكه‌ وه‌ستانی پڕۆژه‌كان بێكاری دروستده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پێویسته‌ چاو به‌ سیستمی باجدا بخشێنینه‌وه‌ كه‌ ئه‌ویش سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی داهاته‌ بۆ وڵات .

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket