riklam

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ دوو به‌رپرسی پێشوو ده‌رده‌كات

عیراق 03:15 PM - 2019-11-07
.

.

ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عیراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ هه‌ردوو پارێزگاری پێشووی به‌سره‌و بابل ده‌ركرد.

له‌ به‌یاننامه‌به‌كدا دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ر به‌ ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق  رایگه‌یاندووه‌، به‌ تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی گه‌نده‌ڵی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ هه‌ردوو پارێزگاریپێشوی به‌سره‌ و بابل ده‌ركراوه‌.

هه‌رله‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، دوای ئه‌وه‌ی ماجد نه‌سراوی، پارێزگاری پێشوی به‌سره‌ و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و سه‌رۆكی دیوانی پارێزگه‌كه‌ به‌ گه‌نده‌ڵی تۆمه‌تباركراون، ئه‌مڕۆش فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌و به‌رپرسانه‌ ده‌رچووه‌.

هاوكات ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق به‌ تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ پارێزگاری پێشوی بابل ده‌ركردو قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌سه‌ردا سه‌پاند.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket