riklam

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا ئاشكرا ده‌كات

کوردستان 02:56 PM - 2019-11-07
.

.

ده‌زگای كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی كه‌ش و هه‌واو پله‌كانی گه‌رما، ئاشكرا ده‌كات.
له‌ راگه‌یه‌نراوێكی ده‌زگای كه‌شناسی هه‌رێم كوردستان كه‌ ئه‌مڕۆ 7-11-2019، كۆپییه‌كی ده‌ست PUKmedia كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌،  له‌گه‌ڵ درێژه‌ی مانه‌وه‌ی كاریگه‌ری به‌رزه‌په‌ستان له‌سه‌ر ناوچه‌كانمان و گۆرانی ئاراسته‌ی با به‌ ئاراسته‌ی باكور و باكوری رۆژھه‌ڵات له‌ كاته‌كانی ئه‌مشه‌وی پێنجشه‌مه‌ له‌سه‌ر ھه‌ینی رێكه‌وتی 8-11-2019، خێرایی با چالاكتر ده‌بێت له‌ھه‌مان ئاڕاسته‌وه‌ به‌ خێرایی 15 كیلۆمه‌تر ھه‌ندێك كات ده‌گاته‌ 35 كیلۆمه‌تر كه‌ له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كانه‌وه‌ چالاك ده‌بێت به‌ره‌و ناوچه‌ نزمه‌كان به‌تایبه‌ت له‌سنووری پارێزگای سلێمانی و كه‌ركوك وه‌ ئیداره‌ی گه‌رمیان، كاریگه‌ریه‌كانی ده‌بێته‌ ھۆی دروستبوونی جیاوازی له‌ پله‌ی گه‌رمی رۆژ و شه‌ودا واته‌ نزمبوونه‌وه‌ی زیاتری پله‌كانی گه‌رما له‌ شه‌ودا،  هه‌وه‌ها پاكژبوونه‌وه‌ی ھه‌وای ناوچه‌كه‌ كه‌مبوونه‌وه‌ی راده‌ی شێی و زیادبوونی مه‌ودای بینین، خێرایی ئه‌م ئاراسته‌یه‌ وه‌ك ھه‌میشه‌ له‌كاته‌كانی شه‌و بۆ كاتی به‌ره‌به‌یان چالاكترو به‌ھێزتر ده‌بێته‌وه‌ له‌كاته‌كانی رۆژدا چالاكی كه‌متر ده‌بێت به‌راورد به‌ كاته‌كانی شه‌و ئه‌م چالاكیه‌ له‌ با درێژه‌ی ده‌بێت تا ماوه‌ی كاریگه‌ری ناوچه‌ په‌ستان به‌رزه‌كه‌ واتا تا نزیك رێكه‌وتی 20-11-2019، به‌رده‌وامی ده‌بێت له‌ ئه‌گه‌ری روودانی گۆرانكاری بێبه‌ش نابێت له‌ نه‌مان یاخود درێژبوونه‌وه‌ و كه‌مبوونه‌وه‌ی ماوه‌كه‌ی.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket