riklam

كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا له‌بواری كاره‌بادا روو له‌هه‌رێم ده‌كه‌ن

کوردستان 02:29 PM - 2019-11-07
.

.

ئه‌مڕۆ 7-11-2019، ئه‌ندازیار كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری كاره‌با پێشوازی له‌ باربرا جێگری كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمی كوردستان و وه‌فدی یاوه‌ری كرد، له‌و دیداره‌دا كه‌ بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌با و ژماره‌یه‌ك له‌به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت و نوێنه‌رانی ژووره‌ بارزگانی و پیشه‌سازییه‌كانی ئه‌ڵمانیاو به‌رپرسانی گه‌وره‌ كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته‌ ئاماده‌یبوون.

 وه‌زیری كاره‌با وێڕای به‌خێرهاتنی وه‌فدی میوان و باسكردنی گرنگترین ئه‌و پرۆژه‌ و كاروچالاكیانه‌ی كه‌ وه‌زاره‌ت ئه‌نجامی داوه‌، باسی له‌و پرۆژانه‌شی كرد كه‌ وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌پلان و به‌رنامه‌یدایه‌ جێبه‌جێیان بكات، دواتر وه‌زیری كاره‌با له‌گه‌ڵ وه‌فدی میوان كۆبوونه‌وه‌و باسیان له‌ چۆنیه‌تی سوود وه‌رگرتن له‌ كۆمپانیا ئه‌ڵمانیاكان كرد كه‌ له‌بواری كاره‌با هه‌ندێكیان له‌كوردستان كار ده‌كه‌ن ژماره‌یه‌كی دیكه‌شیان له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌دا سه‌ردانی وه‌زاره‌تیان كردووه‌، به‌تایبه‌تی كه‌ كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا خاوه‌نی ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوون له‌بواره‌كانی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردنی كاره‌بادا، له‌ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری كاره‌با ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی ده‌ربڕی بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌موو هاوكاری و كارئاسانییه‌ك كه‌ كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا بۆ ئه‌نجامدانی كاروپرۆژه‌كانیان له‌هه‌رێمی كوردستان پێویستیان پێی هه‌یه‌.

هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا جێگری كونسوڵی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێم سوپاسی وه‌زاره‌تی كاره‌بای كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه‌و كورته‌یه‌كی له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا و ئه‌و بوارانه‌ی پسپۆرایه‌تیان تێدایه‌ هه‌یه‌ باسی كردوو، ته‌ئكیدی له‌وه‌ كرده‌وه‌ له‌داهاتوودا ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا روو له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌و كۆمپانیانه‌ی توانایه‌كی به‌رزیان له‌ پیشه‌سازیی و ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ گه‌وره‌كانی كاره‌بادا هه‌یه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاره‌با

 

542424242.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket